‘جموجۆڵ بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنەکان له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان هه‌یه‌”

بێگه‌رد تاڵه‌بانی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات، ” جموجۆڵ و وتووێژ له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام ئه‌م گفتوگۆیانە هێشتا نه‌بونه‌ته‌ پڕۆژه‌، به‌فه‌رمی هیچ فڕاكسیۆنێك پڕۆژه‌ی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنەكانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه‌.”
بێگه‌رد تاڵه‌بانی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند، “وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا به‌فه‌رمی هیچ نوسراوێكمان له‌لایه‌ن هیچ فراكسیۆنێكه‌وه‌ پێنه‌گه‌یشتووه‌ بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵام گوێبیستی ئه‌وه‌ بوین له‌نێوان فڕاكسیۆنه‌كان ڕه‌نگه‌ ڕاوێژی ئه‌وه‌ هه‌بوبێت له‌نێوان یه‌كتریدا بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵام به‌فه‌رمی هیچ فراكسیۆنێك یاداشتی نه‌داوه‌ته‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، لەگەڵ ئەوەشدا ئه‌م بابه‌تە له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان جێی مشتومڕه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم هه‌ڵبژاردنەكان دوا ناكه‌وێت و له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.”

وتیشی”جموجۆڵێك هه‌یه‌، وه‌ وتووێژی له‌سه‌ر كراوه‌ به‌ڵام هێشتا نه‌كراوه‌ به‌ پڕۆژه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نه‌كراوه‌، بەڵام به‌شێكی زۆری په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه‌ هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت .”

سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نوسی په‌رلەمانی كوردستان له‌حاڵه‌تی دواخستنی هه‌ڵبژاردنەکان؟ بێگه‌رد تاڵه‌بانی ڕونیكرده‌وه‌” چاره‌نوسی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له‌حاڵه‌تی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شێوازی ڕێكه‌وتنی لایەنه‌ سیاسیه‌كان چونكه‌ ئه‌وان فڕاكسیۆنیان له‌ناو په‌رله‌مان هه‌یه‌ به‌نوسراو ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر توانیان زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی بۆ كۆبكه‌نه‌وه‌ هه‌رجه‌نده‌ من پێم وایه‌ زۆر دره‌نگه‌ بۆ ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ بڕواناكه‌م به‌م چه‌ند ڕۆژه‌ كه‌مه‌ی كه‌ ماوه‌ بۆ ده‌سپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان حیزبه‌كان بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.”

ئاشكراشیكرد، دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌” له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی خولی په‌رله‌مان له‌حاڵه‌تی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم؟ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان وتی” درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاری په‌رله‌مان كاری فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌ ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ڕێكه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانه‌.” تاڵه‌بانی پێشبینیشی كرد” ڕه‌نگه‌ درێژكردنه‌وه‌ی خولی په‌رله‌مان نیگه‌رانی ده‌نگده‌ری به‌شێك له‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی لێبكه‌وێته‌وه‌ چونكه‌ په‌رله‌مان پێویسته‌ هه‌ر چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژێردرێته‌وه‌ .”

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *