لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان تكا له کۆمسیۆن ده كات

سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان ڕایگەیاند، ھەرکاتێک پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان کرا دەتوانن پەیوەندیان پێوەبکەن بۆ ئەوەی کارئاسانیان بۆ بکەن لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و ڕوماڵکردنی هەواڵەکان.

کاروان ئەنوەر سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان ڕایگەیاند، پێویستە ڕاگەیاندنەکان لە کاتی ڕوماڵ و گواستنەوەی زانیارییەکان لەکاتی بانگەشەدا دوور بکەونەوە لە بەکارھێنانی زمانی زبر و ناوزڕاندن و ھێرش بۆ سەر کەس و لایەنەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ھەوڵبدات ڕێکارە پێویستەکان بۆ راگەیاندنکاران بگرێتەبەر و لەکاتی دەنگدان ھیچ رێگرییەک نەکرێت لە ڕووماڵکردن بۆ ئەوەی بە ئازادی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە پەخش بکرێت.

ش.ك

بابەتی دواتر

كۆیە: كات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دیاریكرا

قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، لە ئاگادارینامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *