فەڕەنسا : ئەسەد جەنگەکەی بردەوە

لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی فرانس- ئینتەر، لو دغیا لەبارەی پێشهاتە نوێکانی سووریا رایگەیاند: ئەسەد جەنگەکەی بردەوە، بەڵام هێشتا ئاشتی نەبردۆتەوە.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئاشکراشی کردووە: “فەڕەنسا بە گفتوگۆ لەگەڵ رووسیا و تورکیا، بەدوای چارەسەرێک بۆ تەنگەژەکانی سووریادا دەگەڕێت”.

رژێمەکەی بەشار ئەسەد نزیکە لە هێرشکردنە سەر شاری ئیدلب کە دواین پێگەی چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانە، فەڕەنساش پێیوایە “سامناکی جەنگی ئیدلب زۆر لە جەنگی حەلەب زیاتر دەبێت” کە سەدان کەسی بێتاوان بەهۆیەوە بوونە قوربانی.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئاڕ تی رووسی، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی بوونە قوربانی هاووڵاتیانی مەدەنی لە شاری ئیدلب، رایگەیاندووە: “گفتوگۆکان دەستیپێکردووە تاکو دەرچەیەکی ئارام بۆ هاووڵاتیانی مەدەنی دروستبکرێت و شارەکە چۆڵبکەن.

ش.ك

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *