قوباد تاڵەبانی : شتێك نامێنێ بە ناوی پاشەكەوتی موچەوە

میدیاكانی یه‌كێتی ئاشكرایان كردوه‌ ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ ( قوباد تاڵەبانی)  جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، رایگەیاند: لەئێستادا لەگەڵ بانكی ناوەندی عیراقی لە گفتوگۆداین تاوەكو بانكەكانی ھەرێم بە رەسمی بناسرێن و ببن بە نێودەوڵەتی، تاوەكو بتوانین قۆناغی دووەمی بایۆمەتری جێبەجێ بكەین، لە قۆناغی دووەمی پرۆسەی بایۆمەتری، ھەر فەرمانبەرێك حساب بانكی بۆ دەكرێتەوەو لەو رێگایەوە مانگانە موچەكەی دەخرێتە سەر حساب بانكییەكەی.

تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌،  ھەر لەگەڵ جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی بایۆمەتری، سەرجەم موچەخۆرانی حكومەت بڕی پاشەكەوتەكەی دەچێتە سەر حساب بانكییەكەی و لەگەڵ باشبوونی باری دارایی حكومەت و بوونی سیولە، قۆناغ بە قۆناغ پاشەكەوتەكەی دەخرێتەوە سەر ژمارەی بانكییەكەی و شتێك نامێنێ بە ناوی پاشەكەوتی موچەوە.
جيكه ى باسه كه خه لك ئوميديان به م قسانه نه ماوه و به هه لمه تى هه لبزاردنى ده زانن جونكه به لينى زور دراوه و هاولاتيان نيكه رانن.
ش.ك

بابەتی دواتر

دژی کەمبونەوەی کارەبا لە پینجوێن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

دژی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *