نوسينگەى ئامارى ئەوروپى:لەماوەى ساڵێكدا ١٢٧ هەزار كۆچبەرى عێراقى داواى مافى پەنابەرييان كردووە لە وڵاتانى ئەوروپا

نوسينگەى ئامارى ئەوروپى ڕايگەياند، لە ساڵى ڕابردوودا  ١٢٧ هەزار كۆچبەرى عێراقى داواى مافى پەنابەرييان كردووە لە وڵاتانى ئەوروپا.

ژمارەی ئەو هاوڵاتیە عێراقیانەی لە وڵاتانی ئەوروپا تەنها لە ساڵی 2016 دا داوای مافی پەنابەرییان كردووە ژمارەیەكی ئیجگار بەرزە و زیاترە لە 127 هەزار كەس بە بەراورد بە ساڵی 2015 ژمارەكە كەمتربووە كە بریتیە لە 189 هەزار كەس.

بە گوێرەی ئاماری نوسینگەی ئاماری ئەوروپی ژمارەی كۆچبەرانی سوری لە ئەوروپا لە ساڵی 2016 دا بە پلەی یەكەم هاتووە كە 334 هەزار كەس بووە و دواتریش كۆچبەرانی ئەفغانی كە ژمارەیەان 183 هەزار كەس بووە و پاشانیش كۆچبەرانی عێراقی كە ژمارەیان لە 127 هەزار كەس بووە.
هەر بە گوێرەی ئامارەكان وڵاتی ئەڵمانیا زۆرترين پەنابەری وەرگرتووە لەو ساڵەداو پاشان هەریەك لە وڵاتانی یۆنان و نەمسا و كەمترین پەنابةریش وڵاتەكانى سلۆفاكیا و پورتوگال ڕۆمانیا و چیك وەریان گرتوون.

بابەتی دواتر

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێراندا 106 كه‌س كوژراون

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایدەگەیەنێت، ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و دەشڵێت: له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *