سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌نگلادیش: میانمار گه‌ڕانه‌وه‌ی موسڵمانانی ئاراكانی دواده‌خات

سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌نگلادیش، شێخە حەسینە واجد رایگەیاند كه‌ حكوومه‌تی میانمار به‌بێ خستنه‌ڕووی هیچ هۆكارێك قۆناغی گه‌ڕانه‌وه‌ی موسڵمانانی رۆهینگیای دواخستووه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ نیپال، شێخە حەسینە واجد گوتی: “میانمار ده‌ڵێت كه‌ ئاماده‌یه‌ هاووڵاتییانی وه‌رگرێته‌وه‌، به‌ڵام كاتێک ته‌ماشای راستییەکان ده‌كه‌یت هیچ شتێك بۆ ئه‌وه‌ ناكات. میانمار به‌بێ هۆكارێكی دیاریكراو گه‌ڕانه‌وه‌ی موسڵمانانی رۆهینگیا بۆ وڵاته‌كه‌یان دواده‌خات”.

سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌نگلادیش باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌ نیپال له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی میانمار، وین مینت كۆبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بابه‌تی موسڵمانانی ئاراكان تاوتوێ نه‌كراوه‌.

به‌نگلادیش و میانمار له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌مدا رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان واژووكرد كه‌ پێشنیازی گه‌ڕانه‌وه‌ی موسڵمانانی ئاراكان ده‌كات بۆ وڵاته‌كه‌یان.

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *