دەستەی ژینگە: پاڵاوگه كان ڕێنماییە ژینگەیەکان جێبەجێ ناکەن

سەرۆکی دەستەی ژینگە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” لە ماوەی ڕابردوودا دوو کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ئەنجامداوە سەبارەت بەداخستنی ئەو پاڵاوگە نایاسایانەی لە کوردستاندا هەن و لە دەرەوەی یاسا کاردەکەن، لەوبارەیەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تێیدا کۆمەڵێک ڕێنمای تێدا دەکرد بەڵام تا ئێستا جێبەجێنەکراوە“.

 ووتيشى، دەبێت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کار بە ئەو یاسایانە بکات کە دەریکردووە، ئه و ده سته يه پێشتر بریاری داوە تەنها  ٢٨ پاڵاوگە بمێنێتەوە چونکە ئەوانی تر ژینگەی شارەکان پیس دەکەن، پێویستە ڕێنماییە ژینگەیەکان لەلایەن خاوەن پاڵاوگەکانەوە جێبەجێبکرێت، هەر پاڵاوگەیەک لە دەرەوەی یاسا کار بکات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

داوای لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووه هاوکاری دەستەکەیان بکات لە داخستنی ئەو پاڵاوگانەی کە مەرجی تەندروستی و ژینگەی جێبەجێ ناکەن.

ش.ك

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *