‌ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له‌سه‌ر كوشتنی خۆپیشانده‌ران له‌ عیراق هاته‌ ده‌نگ

ئه‌نجومه‌نی باڵا داد له‌ عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ كوشتنی خۆپیشانده‌ران له‌ ناڕه‌زاییه‌كانی شاری به‌سره‌ ده‌كرد و به‌ڵێنی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌وه‌ دا.
عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی 1 ئه‌ركی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی كوشتنی خۆپیشانده‌ران و برینداره‌كانیش ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ.
وتیشی كه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا به‌دواداچونیش بۆ ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستدرێژیی سه‌ر هاوڵاتیانیش ده‌كرێت.
به‌یره‌قدار ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ دادگا په‌رۆشی ئارامیی خۆپیشاندانه‌كان و پاراسنی گیانی هاوڵاتیان و موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌تیشه‌.
رۆژی سێشه‌ممه‌ 4ی ئه‌یلولی 2018، ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵكی پارێزگای به‌سره‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌ و هاوڵاتیانی ناڕازی هێرشیانكرده‌سه‌ر چه‌ند بینایه‌كی حكومی و دیوانی پارێزگاشیان به‌ته‌واوی سوتاند.
میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌ ئاڵۆزی و توندوتیژیی تێكه‌وتوه‌ و خۆپیشانده‌ران چونه‌ته‌ نزیك دیوانی پارێزگای به‌سره‌ و ئاگریان تێ به‌رداوه‌ و سوتاندویانه‌، بەرپرسانی ئەو شارەش قەدەغەکردنی هاتوچۆیان راگەیاند.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان روبه‌ڕوی خۆپیشانده‌ران بونه‌ته‌وه‌ و 5 خۆپیشانده‌ریان كوشتووه‌، هه‌ربه‌وهۆیه‌شه‌وه‌ شه‌وی سێشه‌ممه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق گه‌یشتوه‌ته‌ شاری به‌سره‌ و بڕیاری داوه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگاكه‌ له‌ كاره‌كه‌ی دوربخاته‌وه‌ و باری نائاساییشی لە پارێزگاکە راگەیاند.

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێم لەبارەی رێکارەکانی رێگریکردن لە کۆرۆنا لەگەڵ پارێزگارەکان کۆدەبێتەوە

بەمەبەستی دانانی رێوشوێنی پێویست بۆ بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرۆکایەتی حکومەت لەگەل ژمارەیەک وەزارەت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *