راكان سەعید: لەم چەند رۆژەدا پارەكەى له هه ولێره بۆ كەركوك دەگەڕێتەوە

پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت، جەختدەكاتەوە لەوەی داوایەكی یاساییان لەدژی بەنكی كوردستان بردۆتەوە، سەبارەت بە بوونی پارەی نەوتی كەركوك لەو بەنكەو وتی : پارەكە گەڕاوەتەوە بۆ بەنكی ناوەندی و بڕیارە بدرێتەوە بە شارەكە.

(راكان سەعید) پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە بینای پارێزگا وتی : وەكو ئیدارەی كەركوك داوا یاساییەكەمان لە بەنكی كوردستان بردۆتەوە، لەبارەی ئەو پارەیەی كەركوك لەو بەنكە دانرابوو، ئێستا پارەكە گوازراوەتەوە بۆ بەنكی ناوەندی.

ناوبراو ووتیشی : بە نوسراوی فەرمی داوامان لە بەنكی ناوەندی كردووە ئەو پارەیە بگەڕێتەوە بۆ كەركوك ئەوەش بەلابردنی رێگرییەكانی خەرجكردنی و لەم چەند رۆژەدا پارەكە بۆ كەركوك دەگەڕێتەوە.

پەرلەمانتاری شاری كەركوك (حەسەن تۆران) لە پێكهاتەی توركمان لەسەرەتای ئەمساڵ داوای لە (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد رێوشوێنی یاسایی و دارایی بگرێتەبەر بۆ گەڕاندنەوەی زیاتر لە (46) ملیۆن دۆلار لە پشكی پترۆدۆلاری كەركوك، كە بە وتەی ئەو لە یەكێك لە بەنكەكانی هەولێر دانراوە، بەبێ ئەوەی ناوی بەنكەكە بهێنێت و باسى ليوه بكات.

ش.ك

بابەتی دواتر

خۆپیشانده‌رانی عیراق سوورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ ناڕه‌زایه‌تی

سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی توندوتیژی و زه‌بر بۆ كۆتاییهێنان به‌ خۆپیشاندانه‌كان، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران له‌ به‌غدا به‌رده‌وامن له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *