له‌سه‌ر داواكاری ئه‌ردۆغان پوتین داوای له‌ لایه‌نه‌كانی سووریا كرد چه‌ك دابنێن

له‌ میانی راگەیاندنی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی لووتكه‌ی سێقۆڵی توركیا-ئێران-رووسیا، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگه‌یاند: “له‌سه‌ر داواكاری سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان داوامان له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد چه‌كه‌كانیان دابنێن”.

پوتین به‌بیری هێنایه‌وه‌ له‌ میانی بڕیاره‌كانی سۆچی له‌ مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو كه‌ له‌ ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌چوو بڕیاردرا به‌ دامه‌زراندنی لیژنه‌ی نووسینەوه‌ی ده‌ستوور و گوتی: “بۆ ئاساییكردنه‌وه‌(ی ره‌وشه‌كه‌) پێویسته‌ ره‌وشی مرۆیی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی باش بكرێت”.

پوتین ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌مڕووه‌وه‌ ده‌ستپێشخه‌ری كردووه‌ و بنكه‌ی كاتی بۆ په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان له‌ دیمه‌شق، ئوردن و لوبنان كردووەته‌وه‌.

سه‌رۆكی رووسیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م مانگ و لە ١٥ رۆژی دواییدا ١٥ هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سووریا.

پوتین جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وامیدان به‌ كاره‌كان له‌باره‌ی هاوكاری مرۆیی بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و ژێرخانی ئه‌و وڵاته پێویسته‌. وه‌ك سێ وڵاتی دڵنیاییده‌ریش سه‌ركه‌وتنی گرنگیان به‌ده‌ست هێناون.‌

له‌ میانی راگەیاندنی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی لووتكه‌ی سێقۆڵی توركیا-ئێران-رووسیا، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین گوتی: “له‌سه‌ر داواكاری سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان داوامان له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد چه‌كه‌كانیان دابنێن”.

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *