له‌ قامیشلو شه‌ڕ له‌ نێوان شه‌ڕڤانان و هێزه‌كانی‌ سوریا روویدا

له‌ شاری قامیشلۆی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان شه‌ڕ له‌ نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی قامیشلۆ و و هێزه‌كانی رژێمی سوریا روویدا و به‌پێی‌ زانیارییه‌كان 13 سه‌ربازی‌ سوری‌ كوژراون.
ئاژانسی‌ هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د (ئه‌من عه‌سكه‌ر) هێرشیان كرده‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی قامیشلۆ و پاشان هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه‌.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ ده‌ست گه‌یشتوون له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌دا 13 ئه‌ندامی هێزه‌كانی رژێمی‌ سوریا كوژراون، هه‌روه‌ها ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆش شه‌هیدبووه‌ و دووان برینداربوون و تا ئاماده‌كردنی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ ئاڵۆزییه‌كان به‌رده‌وامن.

هاوار نیوز ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ پێشتر هێزه‌كانی رژێمی‌ سوریا هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر هاوڵاتیان و ژماره‌یه‌ك له‌و هاوڵاتیانه‌یان رفاندووه‌

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *