به‌حره‌ین داوا له‌ هاووڵاتییه‌كانی ده‌كات عیراق جێبهێڵن

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین داوا له‌ ھاووڵاتییه‌كانی له‌ عیراق ده‌كات، له‌ زووترین كاتدا ئه‌و وڵاته‌ جێبھێڵن.

به‌ھۆی ئاڵۆزبوونی ره‌وشی عیراق به‌گشتی و به‌سڕه‌ به‌ تایبه‌تی و ھه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی وڵاتان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و داوای له‌ ھاووڵاتییه‌كانی كردووه‌ به‌په‌له‌ خاكی عیراق جێبھێڵن، ده‌شڵێت ژیانیان له‌ عیراق پارێزراو نییه‌.

له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین ئاشكراوه‌ ئه‌وه‌ به‌دوور ده‌زانرێت ره‌وشه‌كه‌ له‌وه‌ی ئێستا كه‌ ھه‌یه‌ زیاتر ئاڵۆزتر ببێت.

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *