لە تەوێڵە تەرمی گەنجێك لەماڵه كه ی خوی دۆزرایەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: شەوی ڕابردو تەرمی گەنجێكی دانیشتوی تەوێڵەی دەڤەری هەورامان دۆزرایەوە و لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە.

 

ڕائید بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە لەلێدوانێكیدا ڕایگەیاند : شەوی ڕابردوو لەلایەن هەواڵدەرێكەوە بنكەی پولیسی تەوێڵە ئاگادار كرایەوە بەبونی تەرمی هاوڵاتیەك.

 

ڕاشیگەیاند : ئەو هاوڵاتیە تەمەنی 32ساڵەو پیشەی كاسبە و دانیشتوی تە وێڵە (چلانە )یە لەماڵی خوی لەشارەدی تەوێڵە پاش گەیشتنی هیزەكانی ئاسایش و پولیسی تەویڵە تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كراوە پەڕاوی لێكوڵینەوەی بۆڕێكخراوە.

ش.ك

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *