ئەرشیف

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی عەبادی و ماكرۆن

ئیمانوئێل ماكریون سەرۆك كۆماری فەڕەنسا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی دڵگرانی خۆی بۆ كۆچی دوایی مام جەلال دەربڕیو ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، فەرەنسا یەكێك بووە لەو وڵاتانەی هاوكاری عێراقی كردووەو چووەتە نێو هاوپەیمانێتی دژی داعش‌و سەربازەكانیشمان هاوشانی هێزەكانی عێراق بەشداری شەڕی تیرۆر دەكەن‌و بەردەوامیش تاكو تەواوی عێراق پاك دەكرێتەوە. …

درێژەی بابەت

پانۆڕامای باشووری كوردستان لە شەڕی جیهانی یەكەمەوە تاكو ئێستا

سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی لە ساڵی 1918 روخانی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی و دەستبەسەرداگرتنی ویلایەتی موسڵ لەلایەن بەریتانیاوە، بەم شێوەیە بەشێكی زۆری ناوچە كوردنشینەكان لەلایەن بەریتانیاوە بەڕێوەدەبرا. لە ساڵی 1919 ناوچەی موسڵ بووە بەشێك لە دەوڵەتە تازە دروستكراوەكەی عێراق كە لەژێر هەیمەنەی بەریتانیا بەڕێوەدەبرا. لە ساڵی 1920پەیمانی سورك كە دەوڵەتە شكستخواردووەكەی عوسمانی …

درێژەی بابەت

پرسەنامەی رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی بە بۆنەی کۆچی دوای سکرتێری گشتی یەکێتی

باسک نێت-سلێمانی بەبۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقەوە، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی پرسە و سەرەخۆی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی مام جەلال و مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەکات. دەقی پرسەنامەی شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ خانەوادەی تاڵەبانی و مەکتەبی سیاسی …

درێژەی بابەت

شورای ناوەندی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا

باسک نێت-سلێمانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، بەسەرپەرشتی رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی شورای ناوەندی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لەشاری سلێمانی ئەنجامدا. بەسەرپەرشتی بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی کۆبونەوەی ئاسایی شورای ناوەندی بزوتنەوەی ئیسلامی ئەنجام درا. لە کۆبونەوەکەدا شورای ناوەندی تاوتوێی بارودۆخی ناوخۆی کوردستان و ئەو …

درێژەی بابەت

ترامپ بەپێچەوانەی ئیدارەی وڵات لەبەرانبەر كۆریای باكوری بڕیار دەدات

سەرۆك كۆماری ئەمریكا بە وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، دانوستان لەگەڵ كۆریای باكور تایبەت بە پلانی ناوەكی، تەنیا كات بەفیڕۆدانە. دوناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا بە رێكس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی راگەیاند، وزەی خۆت بە فیڕۆ مەدە، ئەوەی پێویست بێت، دەیكەین. ترامپ لە لاپەڕەی خۆی لە توێتەر بۆ كیم جونگ ئوونی …

درێژەی بابەت

90% هاووڵاتیانی كەتەلۆنیا دەنگیان بۆ سەربەخۆی دا

وتەبێژی هەرێمی كەتەلۆنیا ئەنجامی ریفراندۆمەكەی دوێنێی هەرێمەكەی ئاشكرا كردو رایگەیاند، نزیكەی 90%ی بەشداربووانی ریفراندۆمەكە دەنگیان بە جیابوونەوە لە ئیسپانیا داوە. رۆژنامەی (گاردیان) بڵاویكردەوە، خوردی تورول وتەبێژی هەرێمی كەتەلۆنیا ئەمڕۆ دووشەمە رایگەیاند، 2.26 ملیۆن هاووڵاتی كەتەلۆنیا توانیان لە ریفراندۆمی هەرێمەكەیان بەشداری بكەن و 90%ی ئەو رێژەیەش دەنگیان بۆ جیابوونەوە داوە. وتیشی، …

درێژەی بابەت

هاوكاری بۆ موسڵمانانی بۆرما كۆدەكرێتەوەا

  بەرنامەی خۆراكی جیهانی داوای لە وڵاتانی بەخشەر كرد، لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا 75 ملیۆن دۆلار تەرخان بكەن وەكو یارمەتییەك و كەمكردنەوەی ناخۆشیەكانی موسوڵمانانی ڕۆهینگا كە لە توندوتیژییەكانی میانمار هەڵهاتوون. لە 25 ی مانگی هەشتەوە سەدان هەزار ڕۆهینگا بەهۆی توندوتیژییەكانەوە لە میانمار هەڵهاتن و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی فشاری …

درێژەی بابەت

ڕونکردنەوەیەک لە دەزگای ھەڵبژاردنی بزوتنەوەی ئیسلامی یەوە

باسک نێت: ئێوارەی ئەمڕۆ لیستێک لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی بڵاوکردەوە کە ناوی ئەو حزب و لیستانەی خۆیان تۆمار کردوە بۆ ھەڵبژارنی داھاتوی کوردستان تۆمار کردبوو ناوی بزوتنەوەی ئیسلامی تێدانەبوو واخوێندنەوەی بۆ کرا کە بزوتنەوە ناتوانێت بەشداری ھەڵبژاردنەکان بکات. سەلام کەریم بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە لێدوانێکدا …

درێژەی بابەت

سوپای عێراق چاوەڕێی فەرمانی حەیدەر عەبادییە سبەی بێتە ناو خاكی كوردستان

سوپای عێراق چاوەڕوانی فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات بۆ جوڵەیان بۆ ناوچە جێناكۆكەكان. تۆڕی سبوتنیكی بڵاویكردەوە، دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی باشووری كوردستان پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە بە ناردنی هێز بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كورستان، بەو بیانوەی بەپێی یاسای عێراقی ئەم ناوچانە بەشێك نین لە هەرێمی كوردستان، بەڵام لەكاتی هێرشەكانی …

درێژەی بابەت

حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی بەغدا دەداتەوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بریارەكانی پەرلەمانی عیراق سزادانی بە كۆمەڵی گەلی كوردستانە و نادەستووری و نایاسایین و ڕێك ڕەنگدانەوەی ئەو بیركردنەوە و ئەو عەقڵیەتەن كە لە بنەمادا هەرێمی كوردستان مەترسی و كێشەی لەگەڵ ئەو بیركردنەوە و عەقڵیەتەدا هەیە . حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاند، …

درێژەی بابەت