ئەرشیف

نێچیرڤان بارزانی داوای ھەماھەنگی گەورەتری نێودەوڵەتی دەکات بۆ “ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر”

باسک نێت: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، داوای ھەڵمەتێکی فراوانتر و ھەماھەنگییەکی گەورەتری نێودەوڵەتی دەکات بۆ “ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر”. ئەو وتانەی نێچیرڤان بارزانی لەمیانەی پەیامێکیدا ھاتووە بۆ ئیدانەکردنی ھێرشەکەی دوێنێی ستۆکھۆڵم کە بەھۆیەوە چوار کەس کوژران و ١٥ ی دیکەش برینداربوون. نێچیرڤان بارزانی دەڵێت “لە کاتێکدا تیرۆرستان لە بەرەکانی جەنگ …

درێژەی بابەت

مووشەکەکانی ئەمریکا بۆسەر سوریا نرخی نەوتی بەرزکردەوە

باسک نێت: ئاراستەکردنی موشەکە ئەمریکیەکە بۆ یەکێک لەسەربازگەکانی سوریا، نرخی نەوتی لەبازاڕەکانی جیھاندا بەرزکردۆتەوە و بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. دوێنێ ھەینی سوپای ئەمریکا ھێرشێکی بەموشەکی (تۆماھۆک) کردە سەر بنکەی ئاسمانی شەعیراتی سوریا، کە بەوتەی واشنتۆن، لەو بنکەیەوە سوریا ھێرشی کیمیایی کردۆتە سەر ناوچەی خان شیخون لەئیدلیب، کە …

درێژەی بابەت

نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ شەممە

باسک نێت: بەیانی ئەمڕۆ ٨ـی نیسانی ٢٠١٧، لەکاتی کردنەوەی دەرگای بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لەھەرێم، بەھای دۆلار بەراورد لەگەڵ دوو ڕۆژی ڕابردودا بەجێگیریی ماوەتەوە. بازاڕی دۆلارەکە بۆ ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەکان لەشاری سلێمانی بەھای دراوەکانی ئاشکراکردوە کە بەمشێوەیەیە: ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی ١٢٥ ھەزارو ٥٠٠ دینار. ١٠٠ یۆرۆ ١٣٣ ھەزارو ٧٥٠ دینار. ١٠٠ …

درێژەی بابەت

لەسەر ڕێگەی پیرمام پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا

باسک نێت-ھەولێر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر ڕایگەیاند، لەڕوداوێکی ھاتوچۆدا لەسەر ڕێگای (ھەولێر- پیرمام) پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا. فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، ڕایگەیاند:”بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەکاتژمێر ٦:٣٠ خولەک لەسەر ڕێگەی سەرەکی (ھەولێر ـ پیرمام) لەنزیک چوارڕێیانی بەستۆرە، ڕوداوێکی ھاتوچۆی ڕویداوە، لەئەنجامدا پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستداو ھاوڵاتیەکی تریش برینداربوو”. …

درێژەی بابەت

نرخی گاز بەشێوەیەکی بەرچاو لەبازاڕەکانی ھەرێمدا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە

باسک نێت-سلێمانی نرخی گاز بەشێوەیەکی بەرچاو لەبازاڕەکانی ھەرێمدا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش ھاتەدەنگ و ھۆکاری گرانبونەکە ئاشکرادەکات، سەرۆکی لیژنەی وزەو سەرچاوە سروشتیەکانی ئەو ئەنجومەنەش ڕونکردنەوە دەدات و چەند زانیاریەکیش ئاشکرادەکات. غالب محەمەد سەرۆکی لیژنەی وزەو سەرچاوە سروشتیەکان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند:”پێشتر نرخی یەک لیتر گاز بە٤٥٠ دینار بوە …

درێژەی بابەت

ستراتیجیەتی ئەمریکا درێژ خایەنە نەک کاتی

عەبدووڵا وەرتێ لەم چەند خاڵانەی خوارەوەدا تیشکێک دەخەمە سەر ئەم بابەتە: ١-سەرۆکەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە پێی میزاجی کەسی وبەرژەوەندی حزبی کارناکەن ئەوەندەی لەسەر نەخشەڕێگای درێژخایەنی پاراستنی ئاساییشی نەتەوەییان کاردەکەن، بەپێچەوانەی لێکدانەوەی ھەندێ سیاسی وووڵاتانی دونیا بۆسیاسەتەکانی ئەو ووڵاتە. ٢- زۆر بە باشی دەتوانن ھەل وپێشھاتەکان لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان …

درێژەی بابەت

سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی؛ شێوازی سوتاندن و کوشتنی ھێمن دەربەندیخانی داینەمۆی توندوتیژییە

باسک نێت: سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، کوشتنی ھێمن دەربەندیخانی دەزگا ئەمنیەکانی دەربەندیخان لێی بەرپرسیارن و لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤە کە دژ بەھاوڵاتیەکی کوردستانی لەدەرەوەی دادگا پیادەکراوە. د.شوان قەڵادزەیی ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی کوردستان لە لیستی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایگەیاند:”وێڕای ئیدانەکردنی کوشتن و سوتاندنی ھاونیشتمانی مامۆستا …

درێژەی بابەت

ئەردۆغان: ھێرشەکەی ئەمەریکا لە سوریا ئەرێنی بوو بەڵام بەس نەبوو

باسک نێت: سەرۆکی تورکیا رایگەیاند ھێرشە سەربازیەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بنکەیەکی چەکی کیمیایی لە سوریا ” ھەنگاوێکی ئەرێنی بوو، بەڵام بەس نەبوو”. رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی کۆماری تورکیا ئەمڕۆ ھەینی لە کۆبونەوەیەکی جەماوەریدا لە پارێزگای ھەتای ڕایگەیاند:”ئێمە ئۆپراسیۆنەکە بە ئەرێنی دەبینین ، و ھەنگاوێکە لە دژی تاوانەکانی جەنگی …

درێژەی بابەت

بارزانی ھێزێکی تایبەت بۆ تورکمانەکان دادەمەزرێنێت

باسک نێت: بەبڕیاری مەسعود بارزانی فەوجێکی تایبەت بۆ تورکمانەکان لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە دادەمەزرێندرێت و پەرلەمانتارێکی تورکمانیش ڕایدەگەیەنێت: ئامادەکارییەکان بۆ ئەو ھێزە دەستیپێکردووە. جەودەت جەرجیس، ئەندامی تورکمان لەپەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاندووە:”پێشتر سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەم کردو لەگەڵ فەریق شێروان عەبدولڕەحمان فەرماندەی ھێزەکانی ٨٠ی پارتی گفتوگۆمان کرد بۆئەوەی فەوجێکی تایبەت بەتورکمانەکان پێکبھێندرێت، دواتریش …

درێژەی بابەت

ئەمریکا داوا دەکات ھەردوو ئاڵای کوردستان و عێراق لە کەرکووک دابگیرێت تا بارودۆخی شارەکە یەکلایی دەکرێتەوە

باسک نێت: ئیدارەی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک، پێشنیاز دەکات ھەردوو ئاڵای کوردستان و عێراق لەسەر فەرمانگە حکومییەکانی ئەو شارە دابگیرێت تا ئەوکاتەی دۆخی شارەکە یەکلایی دەکرێتەوە. ئازاد جەباری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، ڕایگەیاند:”ئیدارەی ئەمریکا ھاتۆتە سەر ھێڵ بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی لە کەرکوک بەھۆی ھەڵکردنی …

درێژەی بابەت