ئەرشیف

بزانە نیشانەكانی شەوی قەدر كامانەن؟
هەوڵ بدە زیندووی بكەیتەوە تاكو ئەم هەموو خێرە بەدەست بهێنیت

  شەوی قەدر، یەكێكە لە شەوەكانی مانگی ڕەمەزان‌و بەرزترینیانە، موسڵمانان لەو باوەڕەدان چاكترە لە ھەزار مانگ‌و لەو شەوەدا قورئان دابەزیووە بۆ پێغەمبەری خودا (درودی خوای لەسەر بێت). شەوی قەدر لە قورئان و فەرموودەدا لەو ئایەتانەی قورئان و فەرموودەكانی پێغەمبەر دەربارەی ئەم شەوە ھاتوون، ئەمانەی خوارەوەن.. لە قورئانداو لە سورەتی قەدردا …

درێژەی بابەت

ساڵی رابردوو دۆناڵد ترامپ 585 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە

ئاژانسێكی ئەمریكی بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا داهاتی ساڵی رابردووی خۆی ئاشكرا كرد كە بە 585 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت. داهاتی ترامپ لە كرێی بیناكانی لە ساڵی رابردوو بە 57 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت و بە تەنها كرێی (ئوتێلی نێودەوڵەتی ترامپ) نزیكەی 19.7 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە. بەپێی ئەو …

درێژەی بابەت

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی ھەموو ھاوکارییەکی خۆی بۆ د.عەبدوللەتیف دەربڕی

باسک نێت-سلێمانی پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە بەنارنجۆک ھێرشکرایە سەر مزگەوتی بەھەشت لەشاری سلێمانی، نوێنەری ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لەشاری سلێمانی سەردانی د.عەبدوللەتیفی کرد لە ئۆفیسی تایبەتی بەرێزیان لە مزگەوتی بەھەشت دواتر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەڕێز ڕابەری گشتی مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز قسەی لەگەڵ بەڕێز د،عەبدوللەتیف کرد …

درێژەی بابەت

پەیامی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ ڕسواکردنی دەستدرێژی بۆ سەر حورمەتی مزگەوتی بەھەشت لەسلێمانی

باسک نێت: ئەم سەرلەئێوارەیە(١٦/٦/٢٠١٧) دەستێکی رەشی دژ بەئیسلام و پیرۆزییەکانی لەشاری سلێمانی و لەکاتی نوێژی تەراویحدا بەنارنجۆک پەلاماری نوێژخوانانی مزگەوتی بەھەشتی داوەو ترسنۆکانە لەپەنای تاریکیدا تاوانێکی داخ لەدڵانەی گەورەی لەم مانگە پیرۆزەی رەمەزاندا ئەنجام داوە.. ئێمە لەبزووتنەوەی ئیسلامی ئەم تاوانە نەگریسە رسواو ئیدانە دەکەین و پێمان وایە خۆمان و ھەموو …

درێژەی بابەت

سلێمانی؛ بەنارنجۆک ھێرش کرایە سەر مزگەوتی بەھەشت

باسک نێت-سلێمانی ئەمشەو بەبۆمبی دەستی ھێرشکرایەسەر ماڵی مامۆستا عەبدول لەتیف سەلەفی پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی بەھەشت لەشاری سلێمانی، پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت: سێ کەس لەو رووداوەدا برینداربوون، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانیش دەڵێت: دوو برینداری رووداوەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی، ئەمشەو لەلایەن دوو کەسی نەناسراوەوە بەبۆمبی دەستی ھێرشکراوەتەسەر ماڵی مامۆستا عەبدول …

درێژەی بابەت

روسیا: ئەبوبەكر بەغدادی كوژراوە

تۆڕی سبوتنیك بڵاویكردەوە، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاندووە، پێدەچێت ئەبوبەكر بەغدادی بەهۆی هێرشێكی ئاسمانیی بۆ باشووری شاری رەقە كوژرابێت. ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی بەرگری روسیا ئاشكرایكرد، ززانیاریان هەیە بەهۆی یەكێك لە بۆردومانەكانیانەوە بۆسەر شاری رەقە ئەبوبەكر بەغدادی كوژرابێت. لە راگەیەندراوێكدا وەزارتی بەرگری روسیا ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، لە هێرشێكماندا كە لە كۆتایی …

درێژەی بابەت

توركیا لەژێر هەڕەشەی گەمارۆی سیاسی و ئابووریدایە

  ماڵپەرێكی بەریتانی بڵاویكردەوە، سەرۆك كۆماری میسر پێشنیاری ئەوەی كردووە هاوشێوەی قەتەر پەیوەندییە دیبلۆماتییەكان لەگەڵ توركیا بپچڕێنن. میدڵ ئیست مۆنیتۆری ئینگلیزی بڵاویكردەوە، لەدیداری حەمەد بن عیسای پاشای بەحرێن ‌و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر پێشنیاری كردووە هاوشێوەی قەتەر پەیوەندییە دیبلۆماتییەكان لەگەڵ توركیاش بپچڕێندرێن، ئەوەش تا ئەو كاتەی ئەنقەرە واز لە …

درێژەی بابەت

وەزارەتی پەروەردە مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بڵاوکردەوە

باسک نێت-ھەولێر وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ ھەدردوو قۆناغی (ئامادەیی و بنەڕەتی ) بۆ ساڵی خوێندنی( ٢٠١٧-٢٠١٨)ی بڵاوکردەوە، دەشڵێت :” مامۆستا مافی وەرگرتنی مۆڵەتی بێ مووچەی ھەیە ، ھەرکەس خوازیارە دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات. وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم لە نوسراوێکدا، کە وێنەیەکی دەست باسک نێت …

درێژەی بابەت

عەبادی سەردانی سعودیە و چەند دەوڵەتێکی تر دەکات

باسک نێت: سەرچاوەیەکی نزیک لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاشکرایکرد، کۆتایی ئەم ھەفتەیە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانێکی دەرەوە دەستپێدەکات و ھەریەکە لە سعودیە و کوەیت و ئێران دەگرێتەوە. ئەو سەرچاوەیە ئەمڕۆ ئاشکرایکرد، سەردانەکەی عەبادی بۆ دەرەوە ھەریەکە لە سعودیە و کوەیت و ئێران دەگرێتەوە، …

درێژەی بابەت

موچەی خانەنشینان دواخرا

باسک نێت-سلێمانی بانکی دوکان لەڕونکردنەوەیەکدا ئاشکرایکردوە، بەھۆی دواکەوتنی چەکی تەمویل-ەوە، موچەی خانەنشینی ھێزەکانی ٧٠ی ھێزی پێشمەرگە دواخراوە بۆ ھەفتەی داھاتوو. بەگوێرەی ڕونکردنەوەیەکی بانکی دوکان کە وێنەیەکی دەست کوردیو کەوتوە تێیدا ڕاگەیەنراوە، ((بەھۆی دواکەوتنی (چەکی تەمویل)ی خانەنشینی پێشمەرگەی ھێزەکانی ٧٠وە، دابەشکردنی موچەکانیان بۆ ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو ١٨ی تەمموزی ٢٠١٧ دواخراوە)). لەڕونکردنەوەکەدا …

درێژەی بابەت