ئەرشیف

‌پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکرنی ژمارەیەک تۆمەتباری راگەیاند

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه‌ 19 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن، كه‌ به‌شێكیان به‌هۆكاری زیاده‌ڕه‌وی كردنه‌ سه‌ر موڵكی گشتی ده‌ستگیركراون. پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: “رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 27ی كانوونی دووه‌می 2019، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین نۆزدە تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەشێك لەو تۆمەتبارانە زیادەڕۆییان كردبووە سەر زەوی گشتی. ده‌شڵێت: “هەرچەندە پێشترو لە چەند …

درێژەی بابەت

نرخی دراوەکان

نرخی دراوەکان لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار 120 هەزار دینار. 100 یۆرۆ 137 هەزار دینار 100 پاوەن 157 هەزار دینار 100 لیرە 23 هەزار دینار. 100 هەزار تمەن 11 هەزار دینار.

درێژەی بابەت

ئێران هەڕەشە لە یەکێتی ئەوروپا دەکات

به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ لێدوانه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا وتی: هێزی مووشه‌کی ئێران به‌شێکه‌ له‌ هێزی به‌رگری ڕه‌وا و ئاسایشی نیشتمانی ئێمه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌کات و له‌ سه‌ر بنه‌مای خۆپاراستن ڕاوه‌ستاوه‌. ناوبراو جه‌ختیکرده‌وه‌: کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام داوای به‌هێزبوونی بواری ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌که‌ی …

درێژەی بابەت

نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27ی كانوونی دووه‌می 2019، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ 53 دۆلار و 53 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت. هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به‌ 61 دۆلار و 51 سه‌نت فرۆشرا.

درێژەی بابەت

لەسەر رووداوەکەی شیلادزێ، باڵیۆزخانەی تورکیا بانگهێشت دەکرێت

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر تەقەكردن لە خۆپیشاندەرانی شیلادزێ بانگهێشتی باڵیۆزخانەی توركیا لە عێراق دەكات. وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد تەقەكردن لە خۆپیشاندەرانی شیلادزێ و شەهیدكردنی هاووڵاتییەك و برینداربوونی 7ی دیكە رەتدەكەنەوە و نیگەرانی خۆیان لەوبارەیەوە نیشانداوە. وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە لەسەر ئەو رووداوە بانگێشتی باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا …

درێژەی بابەت

رووسیا له‌بارەی ڤێنیزوێلا هۆشداری به‌ ئه‌مریكا دا

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی ریابكۆڤ هۆشداریدا له‌ ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ ڤێنیزوێلا و رایگه‌یاند “هه‌نگاوێكی له‌مجۆره‌ كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه‌. ڤێنیزوێلا هاوبه‌شی ستراتیجیمانه‌ و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه‌”. له‌باره‌ی دان نان به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ وه‌ك “سه‌رۆكی كاتی” له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، ریابكۆڤ گوتی: “ئه‌مریكا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ به‌ …

درێژەی بابەت

‌واده‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاورده‌كردنی‌ مریشك دیاریكرا

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ی كانوونی دووه‌می 2019، له‌ دیوانی قایمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ به‌روبوومی‌ ناوخۆیی‌ به‌ڕێوه‌چوو و بڕیاردرا پێداچوونه‌وه‌ به‌ بڕی ئه‌و به‌روبووم و پێداویستیانه‌دا بكرێت كه‌ هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت. پاش كۆتاییهاتنی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ رزگار حه‌مه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند: “به‌هۆی زۆربوونی پڕۆژه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان …

درێژەی بابەت

عەمار حەكیم هۆشداری دەدات

سه‌ید عه‌مار حه‌کیم سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌کانی ئيسرائيل بۆ سوریا جه‌ختیکرده‌وه‌ که‌ هێرشه‌کانی ئيسرائيل خاکی سوریا و بنکه‌ سه‌ربازییه‌ فه‌رمییه‌کان، گۆڕانکارییه‌کی مه‌ترسیداره‌ که‌ ڕووبه‌ڕووی سوریا بووه‌ته‌وه‌. ناوبراو به‌ ئاماژه‌ به‌ نیگه‌رانی وڵاتانی ناوچه‌که‌ له‌ به‌رامبه‌ر پیلانگێڕییه‌کانی ئيسرائيل وتی: هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئیسرائیل و هه‌وڵه‌کانی نتانیاهۆ بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ئاڵۆزییه‌کان له‌ گه‌ڵ ئێران …

درێژەی بابەت

پەرلەمان بۆ جارێكی دیكە لەسەر پرسی بودجە كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تەواوكردنی پەسەندكردنی پرسی پڕۆژە یاسای بودجە كۆدەبێتەوە. بەپێی زانیارییەكان، تاكو بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پرسی بودحە بەردەوام بووە و دواتر لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە كۆبونەوەكە هەڵگیراوە. بەپێی زانیاریەكان، ئەمڕۆ پێنج شەممە كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەست پێدەكاتەوەو درێژە …

درێژەی بابەت

نرخی دراوەكان

نرخی دراوەكان لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان 100 دۆلار 120 هەزار دینار. 100 یۆرۆ 137 هەزار دینار. 100 پاوەن 155 هەزار دینار. 100 لیرە 23 هەزار دینار. 100 هەزار تمەن 10 هەزار دینار.

درێژەی بابەت