ئەرشیف

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، شانەی بەرەنگاربوونەوەی قەیران لە پارێزگاکان پێکدێنێت

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، شانەی بەرەنگاربوونەوەی قەیران لە پارێزگاکان پێکدێنێت. لە راگەیەنراوێکدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا ئاشكرای كرد، لە پێناو چەسپاندنی یاسا و پاراستنی دۆخی ئەمنی، گیانی هاووڵاتیان، دامەزاروەکانی حکوومەت، موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتی. بڕیاردرا بە دامەزراندنی شانەی بەرەنگاربوونەوەی قەیران لە پارێزگاکان. هەروەها بە فەرمانی عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتی …

درێژەی بابەت

مه‌سرور بارزانی و مه‌ولود چاوشئۆغلۆ كۆبوونه‌وه‌

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان، زانیاری له‌ باره‌ی ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌ كۆنفرانسێكی میدیای ده‌خه‌نه‌ڕوو. پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (28ی 11ی 2019) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مه‌سرور بارزانی به‌ سه‌ردانێكی ره‌سمی و له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌وڵه‌تی توركیا، گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌ به‌رایی …

درێژەی بابەت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌رێم ڕێنمایی تایبه‌ت به‌نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری ده‌رده‌كات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌رێم ڕێنمایی تایبه‌ت به‌نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری ده‌رده‌كات و ئاشكرایده‌كات، ” له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ساڵێكی دواكه‌وتنی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت بڕی (30) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت”. به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم كه‌ واژۆی لیوا (عه‌بدولقادر عه‌زیز ئیبراهیم) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم/به‌وه‌كاله‌تی له‌سه‌ره‌و وێنه‌یه‌كی ده‌ست (ترافیك ئێف ئێم) كه‌وتووه‌، ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو “به‌ڕه‌چاوكردنی فه‌رمانی وزاری …

درێژەی بابەت

سەرۆكی حكومەتی: ده‌مانه‌وێت خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین و كوردستانێكی به‌هێزتر بنیات بنێین

سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەوان  نایانەوێت ویستیان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنن، بەڵكو له‌پێناو خزتمه‌تكردنی خه‌ڵك لێره‌ن، “بۆیە  ده‌مانه‌وێت كورستانێكی به‌هێز بنیاتبنێین، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ بیر له‌وه‌ده‌كه‌ینه‌وه‌ زیاتر به‌روی جیهاندا بكرێینه‌وه‌”. مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان په‌یامێكی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه‌ و رایگەیاند، “به‌رونی رامگه‌یاندوه‌ كە  …

درێژەی بابەت

خۆپێشانده‌ران كونسوڵخانه‌ی ئێرانیان له‌ نه‌جه‌ف سووتاند و قەدەغەی ھاتووچۆ راگەیەندرا

دوای سوتاندنی کونسڵخانەی ئێران لە نەجەف، قەدەغەی هاتووچۆ لەو شارە راگەیەنرا و وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش سەرکۆنەی رووداوەکە دەكات. دوای ئەوەی شەوی رابردوو خۆپیشاندەرانی شاری نەجەف کونسڵخانەی ئێران-یان سوتاند، قەدەغەی هاتووچۆ لەو شارە راگەیەنرا و وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش لە راگەیەنراوێکدا سەرکۆنەی رووداوەکەی کرد و تیایدا هاتووە “ئەوانەی ئەم کارەیان کردووە، دەیانەوێت …

درێژەی بابەت

بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی: به‌ توندی نیگه‌رانی خۆی له‌مه‌ڕ په‌راوێز خستنی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌رده‌بڕێت

بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی: به‌ توندی نیگه‌رانی خۆی له‌مه‌ڕ په‌راوێز خستنی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌رده‌بڕێت (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27ی تشرینی دووه‌می 2019) مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، به‌سه‌ر په‌رشتی به‌ڕێز عرفان علی عبدالعزیز، رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا. له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌كته‌بی سیاسیی بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستانی تاوتوێكردو پرسی مافه‌كانی …

درێژەی بابەت

كەشناسی: بارانبارین دەست پێدەكاتەوە

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و چەند رۆژێك كاریگەری لەسەر ناوچەكە دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت و لە كات و شوێنی جیاجیا باران دەبارێت، …

درێژەی بابەت

بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای کەلار دەربەندیخان، چوار کەس برینداربوون

بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای کەلار دەربەندیخان، چوار کەس برینداربوون بەگوێرەی راگەیەندراوێکی هاتووچۆی گەرمیان: “بەیانی ئەمڕۆ (چوارشەمە) بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری جێب لاریدۆ و مازدا لەسەر پردی قەڵاتەپزان لەنێوان کەلار دەربەندیخان چوار کەس برینداربون، ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا لەو ڕوداوەدا دەکەوێتە نێو چەمەکەوەو ئاگر دەگرێت سەرنشینێک و شۆفێرێکی تێدایە …

درێژەی بابەت

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆدەبێتەوەو چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 27/11/2019 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت و چه‌ند پرسێكی گرنگ تاوتوێ ده‌كرێت. تەوەرەکانی کۆبوونەوە بریتین لە: – گفتوگۆ کردن دەربارەی دوایین پێشکەوتنەکانی گفتوگۆی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە ماف و …

درێژەی بابەت

ئەندامێكی پێشووی پەرلەمان نامەیەكی كراوە بۆ سەرۆكی هەرێم دەنێرێت

ئاری عەبدولەتیف ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لەسەر پشكی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نامەیەكی كراوە ئاراستەی نێچیرەوان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات لە نامەكەیدا كەوێنەیەكی كۆنی سەرۆكی هەرێم و مامۆستا مەلا عوسمان عبدالعزیزی رابەری كۆچكردووی بزووتنەوەی ئیسلامی داناوەو دەڵێت ” بەھەرحاڵ لەم وێنەیە ڕامێنە و …

درێژەی بابەت