basknet.org

داعش ڤیدیۆی ھێرشەکەی ئێرانی بڵاوکردەوە

باسک نێت: رێکخراوی داعش گرتە ڤیدیۆیی ھێرشەکەی ئەمڕۆی بۆسەر پەرلەمانی ئێران و گۆڕی خومەینی لە باشوری تاران بڵاوکردەوە. لە ھێرشەکاندا نزیکەی ١٠ ھاوڵاتی ئێرانی کوژران و دەیان ھاوڵاتی تریش برینداربوون. ھەر لەکاتی رووداوەکەدا، رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ھێرشەکان راگەیاند و ڤیدیۆی رووداوەکەشی بڵاوکردەوە لەو ساتەی چەکدارە داعشەکان خەڵک دەکوژن.

درێژەی بابەت

چەند چەکدارێکی داعش ھێرشیانکردە سەر بینای پەرلەمانی ئێران و مەزارگەی ئیمام خومەینی

باسک نێت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ـی حوزەیران، ژمارەیەک چەکداری داعش ھێرشیانکردە سەر بینای ئەنجومەنی شورای ئێران و مەزارگەی ئیمام خومەینی، ئاژانسی ھەواڵی تەسنیمی ئێرانیش بلاویکردەوە” لە ھێرشەکەی سەر ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێراندا، ٧ کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون. تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێرانیش رایگەیاندووە” ئەمرۆ دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی شورای …

درێژەی بابەت

ئەو تانکەرانەی سوتەمەنی ژەھراویان تێدا بو ڕەوانەی ئێران کرانەوە

باسک نێت-سلێمانی ئەو ژمارە تانکەرە سوتەمەینیانەی ماددەی ژەھراویان تێدا بو ڕەوانەی ئێران کرانەوە. ئەمڕۆ سێشەممە بە بریاری لیژنەی پیشەسازی‌و وزە و سامانە سروشتییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان ١٥ تانەکەری پڕ سوتەمەنی کە ماددەی ژەھراوی لە ناوی سوتەمەنییەکدا بوە ڕەوانەی ئێران کرانەوە. غالیب محەممەد سەرۆکی لیژنەی …

درێژەی بابەت

ئاستی نەوت دەگەیەننە یەک ملیۆن بەرمیل نێچیرڤان بارزانی: گرێبەستەکەمان لەگەڵ رۆسنەفت کاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەبێت

باسک نێت: سەرۆک حکومەتی ھەرێمی کوردستان گرێبەستەکەیان لەگەڵ کۆمپای رۆسنفت بۆ سێ بوار ئەنجامداوە، گرێبەستەکەمان لەگەڵ رۆسنەفت کاریگەری مووچەی فەرمانبەران دەبێت. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند” ئەوەی کردومانە رێککەوتنێکی سەرەتایی بوو، ھەست دەکەم بۆچوونی جیاواز ھەیە بەبێ چاوەڕێکیکردنی گەڕانەوەی وەفدی ھەرێم‌و پرسیارمان لێکرا بێت ھیچ مەجالێکیان …

درێژەی بابەت

وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی یەک مانگی سەرجەم مووچەخۆرانی ھەرێمی ڕاگەیاند

باسک نێت: ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری خشتەی مووچەی مانگی (٤) نیسانی سەرجەم وەزارت و دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند. ڕیزبەندی خشتەی وەرگرتنی مووچەی وەزارت و دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت:- مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و خانەنشینان و شەھید و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و …

درێژەی بابەت

وادەی راگەیاندنی ناوی وەرگیراوان لەماستەرو دکتۆرا ئاشکرا دەکرێت

باسک نێت-سلێمانی بەرپرسێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت: چاوەڕوان دەکرێت ھەفتەی داھاتوو ناوی وەرگیراوان لەوەرزی ھاوینەی ماستەرو دکتۆرا رابگەیەنرێت، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانیش بۆ کاروباری زانستی، بەدووری دەزانێت ھەفتەی داھاتوو ناوەکان رابگەیەنرێت و دەشڵێت: تائێستا کارەکان تەواو نەبووە. نەژدەت ئاکرەیی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی توێژینەوەو پەرەپێدان لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ڕایگەیاند:”پڕۆسەی …

درێژەی بابەت

چوار فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان لەسەر گرێبەستیە نەوتیەکانی حکومەتی ھەرێم ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

باسک نێت-سلێمانی ھەر چوار فراکسیۆنی (بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی) ڕاگەیەندراوێکیان لەسەر گرێبەستە نەوتیەکانی حکومەتی ھەرێم بڵاوکردەوە. بەیاننامەی چوار فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان لەسەر گرێبەستە نەوتیەکان و مەترسیەکانی لەسەر ئایندەی ھەرێمی کوردستان رای گشتی خەڵکی کوردستان نوێنەرایەتی وڵاتان لە ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەی ژیان و …

درێژەی بابەت

نرخی دۆلارو نەوت

باسک نێت-سلێمانی بەیانی ئەمڕۆ سێی حوزەیران، لەکاتی کردنەوەی دەرگای بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لەھەرێم، بەھای دۆلار بەرامبەر بەدینار لەگەڵ دوو ڕۆژی ڕابردودا دابەزیوە، نەوتیش لەبازاڕەکانی جیھاندا نزمبونەوەی بەخۆوە بینیوە. نوسینگەی مەولەوی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەکان لەشاری سلێمانی بەھای دراوەکانی ئاشکراکرد کە بەمشێوەیەیە: ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی ١٢٤ ھەزاو ٢٥٠ دینار. ١٠٠ یۆرۆ …

درێژەی بابەت

لیژنەیەک بۆ تەواوکردنی کارەکانی نەخۆشخانەی کیمیابارانی ھەڵەبجە پێکدەھێنرێت

باسک نێت-ھەڵەبجە جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە پێکھێنانی لیژنەیەکی ھاوبەش لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بۆ تەواوکردنی کارەکانی نەخۆشخانەی بریندارانی چەکی کیمیایی ئاشکرادەکات و رایدەگەیەنێت”وەزارەتی تەندروستی رەزامەندی نیشانداوە بۆ دامەزراندنی ٤۳٤پزیشک و فەرمانبەر”. سنور حامید جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە رایگەیاند:”پاش ئەوەی وەزارەتی تەندروستی رەزامەندی نیشانداوە بۆ دامەزراندنی ٤۳٤پزیشک …

درێژەی بابەت

وەزارەتی کارەبا ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

باسک نێت-ھەولێر وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم گۆڕینی ھێڵەکانی تۆڕی کارەبای نیشتمانیی بەچارەسەر بۆ کێشەکان دەزانێت و بریکاری ئەو وەزارەتەش ڕایدەگەیەنێت، “ئەگەر بڕی بەرھەمھێنانی زیاتر بخرێتەسەر تۆڕەکان، کوژاندنەوەی گشتیی ڕودەدات، بۆیە ناتوانین لەوە زیاتر فشار بخەینەسەر تۆڕەکان”. ھۆگر شاڵی بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند:”ھێڵەکانی کارەبای ھەرێم بەرگەی کارەبای زۆر ناگرێت، …

درێژەی بابەت