عێراق

پێنج هەزارو (200) خێمەی ئاوارەكان به ر لافاو كه وتن

زیاتر لە پێنج هەزارو (200) خێمەی ئاوارەكان لە ناوچە جیاوازەكانی نەینەوا بەهۆی لافاوەوە زیانی پێدەكات و زۆرینەیان تەواوی كەلوپەل و خۆراكەكانیان لەناودەچێت. لە دوو رۆژی رابردودا بارانی بەلێزمە، لە چەند ناوچەیەكی عێراق بووە هۆی دروستبونی لافاو، جگە لە گیانلەدەستدانی (10) هاوڵاتی بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، هەزاران ئاوارە لە كەمپەكان …

درێژەی بابەت

ئامادەكاری بۆ كردنەوەی ناوچەی سەوزی بەغدا بە ڕووی هاوڵاتیان و شۆفێراندا ده كريت

بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق بەڕووی هاوڵاتیاندا بكرێتەوە.ئامادەكاری دەكرێت بۆ كردنەوەی ناوچەی سەوزی بەغدا بە ڕووی هاوڵاتیان و شۆفێراندا. بەپێی بڕیاری عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ڕۆژی یەك شەممەوە ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت بەڕووی هاوڵاتیاندا دەكرێتەوە، كە لە ساڵی 2003-وە بەهۆی كێشە ئەمنییەكانەوە داخرابوو. ش.ك

درێژەی بابەت

دانیشتنی داهاتوو ده‌نگ ته‌واو كردنی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌بيت

دوای ته‌واو بوونی دانیشتنی ئه‌مرۆی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (محه‌مه‌د حه‌لبوسی )رایگه‌یاند : دانیشتنی داهاتوو ده‌نگ ته‌واو كردنی كابینه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی كاتی به‌رێوه‌ چوونی دانیشتنی خولی داهاتووی په‌رله‌مان ئاشكرا بكات . ئه‌مرۆ شه‌مه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی (15)هه‌می خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌لبوسی و به‌ ئاماده‌ بوونی (219) ئه‌ندام …

درێژەی بابەت

‌سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بەهانای هاوڵاتیانەوە بچن و فەرمانیشیکردووە شانەیەکی تایبەت بە قەیرانەکان پێکبهێنرێت. عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی خستوەتەڕوو خۆی چاودێری دۆخی ئەو هاوڵاتیانە دەکات کە بەهۆی لافاوەوە زەرەرمەند بوون. عەبدولمەهدی لە بەیاننامەکەدا داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بەهانای هاوڵاتیانی زیانلێکەوتوەوە بچن …

درێژەی بابەت

‌به‌وێنه‌..له‌ شارێكی عێراق لافاو دروست بوو

له‌ئه‌نجامی‌ ئه‌و بارانه‌ به‌خوڕه‌ی‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین باری‌، له‌ قه‌زای‌ شه‌رقاتی‌ باكووری‌ پارێزگاكه‌ لافاو دروست بووە و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌ گیانیان له‌ده‌ست دا. چالاكوانان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی‌ شارۆچكه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ لافاو له‌ زۆربه‌ی‌ گه‌ڕه‌كه‌كان دروست بووه‌. میدیاكانی‌ عیراق بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و لافاوه‌دا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌ …

درێژەی بابەت

بارزانی: بەڵێنی بنیاتنانی پەیوەندییەكی بەهێزی لەنێوان هەرێم و حكومەتی عیراقى دا

له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆبه‌غدا  مەسعود بارزانی ، لەگەڵ هادی عامری سەرۆكی حه‌شدی شه‌عبی كۆبۆوەو دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا، بەڵێنی بنیاتنانی پەیوەندییەكی بەهێزی لەنێوان هەرێم و حكومەتی عیراق دا. له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌یدا سه‌رۆكی پارتی رایگەیاند: سەردانەكەم بۆ بەغدا، پەیامێكە بۆ ناوەوەو دەرەوەی وڵات، كە ئێمە ئامادەین بۆ پاڵپشتیكردنی ئەو دەرفەتەی هاتۆتە پێشەوە، …

درێژەی بابەت

بانکی رافیدەین سەبارەت بە ۷ ملیارەکە روونکردنەوە دەدات

بەنكی ڕافیدەین لەسەر لەناوچوونی حەوت ملیار دینار لە كۆگایەكی بەنكەكەدا ڕایگەیاند، ئەو بڕە پارەیە گۆڕدراوەو پارەی نوێ لەبری دانراوەتەوە. لە ڕوونكردنەوەیەكیدا بەنكی ڕافیدەین ئاماژەی بەوەكردووە، لە ناوچوونی ئەو بڕە پارەیە لە ساڵی (2013) بووە كە (كەمال حەسەنی) بەڕێوەبەری گشتی بەنكەكە بووەو بەهۆی چوونی ئاوو لافاو بۆ ناو كۆگایەكی بەنكی ڕافیدەین …

درێژەی بابەت

بەرەی تورکمانی هۆشداری تووندى دايه حکومەتی عێراق

  بەرەی تورکمانی هۆشداری دايه حکومەتی عێراق کە ئەگەربەشداریان پێنەکرێت ، ئەوا کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان چارەسەرنابێت، وه‌ داواش ده‌كه‌ن نوێنه‌رێكیان له‌ كۆمسیۆنی باڵا جێبكرێته‌وه‌و سه‌ر له‌نوێ ئوفیسی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی شاری كه‌ركوك دابندرێته‌وه‌. (ئەرشەد ساڵحی) سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا  رایگەیاند: خەڵکی تورکمان قبوڵی ناکەن فەرامۆشبکرێن و پەیامێکیش ئاراستەی سێ سەرۆکایەتیەکە …

درێژەی بابەت

ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌کان له‌ گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وامه‌

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ بغداد الیوم ڕایگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که‌ باس له‌ ڕاگرتنی هاورده‌ی کاڵای ئێرانی‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن، دوورن له‌ ڕاستی. وتيشی، بڕیاری ڕاگرتنی ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌کان له‌ گه‌ڵ ئێران یان هه‌ر وڵاتێکی دیکه‌ به‌ شێوازی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ بڕیاره‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌ به‌ر …

درێژەی بابەت

كەشناسی عێراق لەبارەی بارانبارین و دروستبونی لافاوەوە هۆشداری دەدات

كەشناسی عێراق لەبارەی بارانبارین و دروستبونی لافاوەوە هۆشداری دەدات و ئەو شارانەش دیاری دەكات كەپێشبینی ڕودانی زۆرترین زیانی لێدەكرێت. دەستەی كەشناسی عیراق لە بەیاننامەیەكدا لەسەر بارانبارین و دروستبونی لافاو ڕاگەیاند: پێشبینی دەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا زریان و لافاو شارەكانی باشوری وڵات وەك بەسڕە، میسان و زیقار دەگرێتەوە. هەروەها ئاماژەی …

درێژەی بابەت