جیهان

‌دیموكراته‌كان هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكایان برده‌وه‌

بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٢٠١٨، کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی پیران پارێزگارییان لە کورسییەکانیان کە زۆرینەیە کردووە، هاوکات دیموکراتەکان توانیویانە لە ئەنجوومەنی نوێنەران زۆرینە لە کۆمارییەکان بسەنن. لە هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسدا، بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان کۆمارییەکان توانیویانە پارێزگاریی لە کورسییەکانیان کە زۆرینەیە، بکەن. لە هەڵبژاردنەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٢٠١٨، هاووڵاتییان بە …

درێژەی بابەت

به ڕه‌سمی هاورده‌و هه‌نارده‌ی سوته‌مه‌نی راگیرا

ئه‌مرۆ به‌فه‌رمی قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر ئێران چوه‌ بواری جێبه‌جێكردن، وته‌بێژی مه‌رزی په‌روێز خان ئاشكرای ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی هاورده‌و هه‌نارده‌ی سوته‌مه‌نی راگیرا. (ئارام سایه‌خان) رایگه‌یاند : كه‌ ماوه‌ی 10 رۆژه‌ هاورده‌و هه‌نارده‌ی سوته‌مه‌نی له‌مه‌رزی په‌روێزخان راگیروه‌ به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ئاڵوگۆڕ راگیرا. وته‌بێژه‌كه‌ی مه‌رزی په‌روێز خان ئه‌وه‌شی بۆمیدیاكان ئاشكرا …

درێژەی بابەت

دەمانەوێت ئێران بەتەواویی دوور بخەینەوە

لەپرێس كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا (مایك پۆمپیۆ)وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند:پێویستە ئێران هەر (12 )مەرجەکەمان جێبەجێ بکات، هەر کەسێک هەوڵی هاوکاری ئێران بکات بەتوندترین شێوە سزای دەدەین،دەبێت ئێران واز لە پڕۆگرامە ئەتۆمییەكەی بێنێت و لەناوچەكە دووربێت گەر دەیانەواێت سزاكەیان لەسەر نەمێنێت. وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، سعودیە هاوكارێكی سەرەكی ئێمەیە و دۆخی …

درێژەی بابەت

نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5ی تشرینی دووه‌می 2018، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا. نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 62 دۆلار و 70 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 72 دۆلار و 40 سه‌نت فرۆشرا.

درێژەی بابەت

گەڕی دووەمی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران دەست پێکرد

لە کاتژمێر هه‌شتی به‌یانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 5ی تشرینی‌ دووەمی 2018، سزاکانی‌ ئەمریکا بۆ سەر کەرتە هەستیارەکانی ئابووری ئێران و بەتایبەت کەرتی وزە، چوونە بواری جێبەجێکردنەوە. پێشتر کۆشکی سپی بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە سەپاندنەوەی تەواوی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێران، ئەوانەی بەپـێی رێکكەوتنە ناوکیـیەکەی ساڵی 2015 لەگەڵ تاران لابرابوون. بەپێی بەیاننامەکەی کۆشکی …

درێژەی بابەت

مۆسكۆ له بەبازرگانی كردنی نەوتی لەگەڵ ئێران به رده وام ده بيت

رۆژنامەی (فاینانشاڵ تایمز) ئەلێكساندەر نۆڤاك،  وەزیری وزەی روسیا بۆ  رایگەیاندنه كان وتى: مۆسكۆ پەرە بەبازرگانی كردنی نەوتی دەدات لەگەڵ ئێران، ئاشكراشی كرد ڕێكەوتنێكیان مۆركردووە كە ئێران نەوتیان پێبدات و ئەوانیش كەل و پەلی پێبدەن. ناوبراو باسی لەوەشكردووە، كە هەفتەی ئاییندە ڕێككەوتنەكەیان دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەوەش لەدەمێكدایە كە هەفتەی رابردوو ئەمریكا …

درێژەی بابەت

عێراق ترسى هه يه و هێزی زیاتر رەوانەی سنووری سوریا دەكات

گروپە چەكدارەكانی داعش چەند ناوچەیەكی لە پارێزگای دێرەزوری سوریا لەژێر دەسەڵاتدا ماوە، لەوانەش بەشێك لەو ناوچەیەی كە هاوسنوورە لەگەڵ عێراق لە پارێزگای ئەنبار. بۆ ئەم مەبەستەش حكومەتی عێراق ترسی هەیە لەوەی كە زیادبوونی فشارەكان لەسەر چەكدارانی داعش لە دیوی سوریاوە، وایان لێبكات هەوڵبدەن بێنە ناو عێراقەوە. لەمبارەیەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی …

درێژەی بابەت

توركیا داوای پچراندنى پەیوەندیه كانى ئەمریكا و پەیەدە دەكات

لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی توركیا هاتووە”، سەدات ئۆنال لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ واشنتن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ، لەگەڵ راوێژكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەیڤد هال و راوێژكاری وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا جۆن روود كۆبووەتەوە و باس لە بەرەوپێشبردنی هەلومەرجی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كراوە و جەختیان لەسەر باشتركردنی میكانیزمەكانی هەماهەنگییەكانی ئێستا …

درێژەی بابەت

ملیۆن و 500 هەزار دۆلار له ئۆتۆمبێلێكی تابلۆى دهۆك له توركياده ستى به سه ردا گيرا

ميدياكانى توركيا ئاشكرايانكرد به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روازه‌ی گومرگی خابووری سه‌ر به‌ پارێزگای شرناخ له‌ باكووری كوردستان، ئۆتۆمبێلێكی تابلۆی دهۆكی راگرت، دوای ئه‌وه‌ی به‌ئامێری پشکنینی تیشک پشكنینیان بۆ كرد، له‌ سندووقی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا یه‌ك ملیۆن و 500 هەزار دۆلاریان لەنێو دوو کارتۆنی  پاقڵاوه‌ دۆزییەوە. ميدياكان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردوه‌، دوای ئه‌وه‌ی كارمه‌ندانی …

درێژەی بابەت

ورده‌كاریی نوێی له‌سه‌ر كوشتنی خاشقچیی بڵاوكرايه‌وه‌

راوێژكاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌گوێره‌ی ئه‌و ورده‌كارییه‌ نوێیانه‌ی كه‌ له‌به‌رده‌ستی هه‌یه‌ رایگه‌یاندووه‌ ته‌رمی جه‌مال خاشقچیی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واویی له‌ناو ببرێت پارچه‌ پارچه‌ كراوه‌ تا به‌ ئاسانیی بتوانن له‌ناو تێزاب بیتاوێننه‌وه‌. وێڕای ئه‌وه‌ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی توركیا كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا ببێت گواستیه‌وه‌: به‌ڵگه‌ …

درێژەی بابەت