جیهان

ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی بۆردومانەوە کوژراون لەوە زیاترە ئەمریکا رایگەیاندووە

باسک نێت: وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دانی نا بەکوژرانی سەدان کەسی مەدەنی ئەوەش بەھۆی بۆردومانی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی. رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، ڕاپۆرتێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا ئاشکراکراوە لەساڵی ٢٠١٤ەو بەھۆی شەڕی دژ بەداعش دەستیپێکردووە زیاتر لە٣٥٢ کەسی مەدەنی لەعێراق‌و سوریا بەھۆی ھەڵەی بۆردومانە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە کوژراون. بەپێی چاودێران، …

درێژەی بابەت

ڤیدیۆ.. کاندیدە ژنەکەی سەرۆکایەتی فەرەنسا ھێلکەباران دەکرێت

باسک نێت: مارین لۆپانی ژنە کاندیدی سەرۆکایەتی فەرەنسا لەحیزبی “بەرەی نیشتمانی” ھێلەکەباران کرا، ئەوەش دوای ئەوەی سەردانی ناوچەیەکی باکووری رۆژئاوای فەرەنسای کرد. ھێلکەبارانکردنی لۆپان لەشاری دۆل دی بەریتانی فەرنسا بوو، کە بۆ مەبەستی بانگەشەی ھەڵبژاردن سەردانی ئەو شارەی کردبوو، بەڵام تووشی ئەو رووداوە بوو. لەم گرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت، کاتێک کاندیدە …

درێژەی بابەت

ھاوپەیمانەکانی ئەسەد: ھێرشەکەی ئەمەریکا بۆ سەر سوریا ھێڵە سورەکانی بەزاند

باسک نێت: ناوەندی سەرکردایەتی ھاوبەشی ڕوسیا، ئێران و ھاوپەیمانی کۆمەڵە چەکدارەکانی پشتیوانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد رایدەگەیەنن، ھێرشەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بنکە ئاسمانییەکەی سوریا “ھێڵە سورەکانی بەزاندووە” و وەڵامی ھەر ھێرشێکی نوێی لەو جۆرە دەدەنەوە. رۆژی ھەینی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەک وەڵامێک بۆ ھێرشی کیمیایی بۆ سەر ھاوڵاتیانی پارێزگای …

درێژەی بابەت

ڕوسیا سیستەمی بەرگری مووشەکی دەداتە سوریا

باسک نێت: حکومەتی مۆسکۆ رایگەیاند چەکی دژەفڕۆکە دەداتە سوپای سوریا بۆ ئەوەی وەک خۆپارێزییەک بەکاری بێنێت دژی ھەر ھێرشێکی ئاسمانی کە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائلەوە بکرێتەسەری. ئاژانسی دەنگوباسی سبوتنیک ئاشکرایکرد، روسیا سیستمی بەرگریی پێشکەوتووی ئێس ٤٠٠ و ئێس ٣٠٠ دەداتە سوپای سوریا. ئەم پێشھاتەیش دوای ھێرشە مووشەکیەکەی ئەمریکا دێت بۆ …

درێژەی بابەت

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانێکی بۆ مۆسکۆ ھەڵدەوەشێنیتەوە

باسک نێت: وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو سەردانەی بڕیاربوو رۆژی ١٠ی ئەم مانگە بۆ مۆسکۆی پایتەختی روسیا ئەنجامیبدات ھەڵوەشاندووەتەوە، ئەوەش بەھۆی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا. بۆریس جۆنسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، ھەرچەندە بڕیاربوو رۆژی ١٠ی ئەم مانگە سەردانی مۆسکۆ بکات، بەڵام بەھۆی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا …

درێژەی بابەت

ئەمەریکا پلان دادەڕێژێت بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر سوریا

باسک نێت: ئەمەریکا پلان دادەڕێژێت بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر سوریا، ئەوەش لەچوارچێوەی وەڵامەکانی ئەمەریکا بۆ ھێرشە کیمیاییەکەی سەر ئیدلیب کە وڵاتانی خۆرائاوا دەڵین لەلایەن رژێمی بەشار ئەسەدەوە ئەنجامدراوە. ستیف منوچین وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئامادەن بۆ راگەیاندنی سەپاندنی سزای دیکەی ئابوری بەسەر سوریا لە داھاتویەکی نزیکدا، لەچوارچێوەی …

درێژەی بابەت

مووشەکەکانی ئەمریکا بۆسەر سوریا نرخی نەوتی بەرزکردەوە

باسک نێت: ئاراستەکردنی موشەکە ئەمریکیەکە بۆ یەکێک لەسەربازگەکانی سوریا، نرخی نەوتی لەبازاڕەکانی جیھاندا بەرزکردۆتەوە و بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. دوێنێ ھەینی سوپای ئەمریکا ھێرشێکی بەموشەکی (تۆماھۆک) کردە سەر بنکەی ئاسمانی شەعیراتی سوریا، کە بەوتەی واشنتۆن، لەو بنکەیەوە سوریا ھێرشی کیمیایی کردۆتە سەر ناوچەی خان شیخون لەئیدلیب، کە …

درێژەی بابەت

ئەردۆغان: ھێرشەکەی ئەمەریکا لە سوریا ئەرێنی بوو بەڵام بەس نەبوو

باسک نێت: سەرۆکی تورکیا رایگەیاند ھێرشە سەربازیەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بنکەیەکی چەکی کیمیایی لە سوریا ” ھەنگاوێکی ئەرێنی بوو، بەڵام بەس نەبوو”. رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی کۆماری تورکیا ئەمڕۆ ھەینی لە کۆبونەوەیەکی جەماوەریدا لە پارێزگای ھەتای ڕایگەیاند:”ئێمە ئۆپراسیۆنەکە بە ئەرێنی دەبینین ، و ھەنگاوێکە لە دژی تاوانەکانی جەنگی …

درێژەی بابەت

ھەموو شتێک دەربارەی ئەو فڕۆکەخانەیەی سوریا کە ئەمریکا لەناوی برد

باسک نێت: فڕۆکەخانەی سەربازی (تەیاس) یان شعەیرات، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمەریکا بە (٥٩) موشەکی تۆماھۆک ھێرشی کردە سەری، (٢٥%)ی ھێزی ئاسمانی رژێمی سوریای پێکدەھێنا و چەکی سەرەکی دەستی بەشار ئەسەد بو بۆ روبەڕوبونەوەی نەیار و بەرھەڵستکارەکانی. فڕۆکەخانەکەی شعەیرات، دەکەوێتە سەر رێگاس حمس- تەدمور نزیک کۆمەڵگەی نیشتەجێبونی شعەیرات و (٣١) کیلۆمەتر …

درێژەی بابەت

ئێران ئیدانەی ھێرشە موشەکییەکەی ئەمەریکا دەکات بۆ سەر سوریا

باسک نێت: ئێران بەتوندی ئیدانەی ھێرشە موشەکییەکەی بەرەبەیانی ئەمرۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد بۆ سەر سوریا. بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی ئیرنا، بەھرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەوبارەوە ڕایگەیاندووە:”ئێران بەوپێیەی گەورەترین قوربانی چەکی کیمیاییە لەمێژووی ھاوچەرخدا بەھەموو شێوەیەک بەکارھێنانی چەکی کیمیایی ڕەتدەکاتەوە بەبێ گوێدانە ئەوەی بکەر و قوربانییەکان …

درێژەی بابەت