جیهان

سوپای سوریا لە حەما پێشڕەوی دەکات

باسک نێت: سوپای سوریا توانی گوندێک لە باکوری پارێزگای حەما کۆنترۆڵبکاتەوە دوای تۆپبارانێکی زۆر، ئەوەش سەرەڕای رێککەوتنی دروستکرنی ناوچەکانی کەمکردنەوەی توندوتیژی لەو وڵاتە لە دواین کۆبوونەوەی ئەستانە. ڕوانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی ئایاری ٢٠١٧، رایگەیاند:”سوپای سوریا، توانیویانە پێشڕەوی بکەن و گوندی زەلاکیات لە باکوری پارێزگای حەما …

درێژەی بابەت

ماکرۆن بووە سەرۆکی نوێی فەڕەنسا

باسک نێت: ئیمانیۆل ماکرۆن وەک سەرۆکی نوێی فەڕەنسا ھەڵبژێردراو مارین لوپێن-ی رکابەریشی دانی بە شکستی خۆیدا نا. بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی خولی دووەمی ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن کاندیدی حزبی “بۆ پێشەوە” سەرکەوتنی بەدەستھێنا و لەسەدا ٦٥.٥ی دەنگەکانی بەدەست ھێنا، ھەروەھا مارین لوپێن کاندیدی حزبی بەرەی نیشتمانی راستڕەو تەنھا لەسەدا ٣٥.٥ …

درێژەی بابەت

دۆناڵد ترەمپ ستراتیژێکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دادەڕێژێت

باسک نێت: ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا ستراتیژێکی نوێی بەرانبەر تیرۆر خستەڕوو کە بەپێی ئەو ستراتیژە رووبەرووی تیرۆر دەبێتەوە لە جیھاندا. مایکل ئەنتون، وتەبێژ بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆشکی سپی رایگەیاند کە لە چوارچێوەی پەیڕەوی گشتیی، ئیدارەی ئەمریکا بە دیدگایەکی نوێوە تەماشای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بە ھەموو بوارەکانیەوە دەکات. ئەنتۆن ئاماژەی …

درێژەی بابەت

ڕۆحانی: دیپلۆماتکارانی ئێرانی ھاوشانی ھێزە سەربازییەکانمان شەڕی سوریا دەکەن

باسک نێت: حەسەن ڕۆحانی رایگەیاند، ھێزە سەربازییەکانی ئێران بۆ پاراستنی مافەکانی ئێران لە سوریا دەمێننەوە شانبەشانی نوێنەرە دیپلۆماسییەکانمان شەڕی چارەسەری دۆخی سوریا دەکەن. ئەمڕۆ ھەینی ٥ـی ئایاری ٢٠١٧، حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێستا و کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ھەڵبژاردنەکەی ١٩ـی ئایاری ئەمساڵ لە میانەی کەمپێنێکی بانگەشەی ھەڵبژاردندا مانەوەی ھێزە …

درێژەی بابەت

روسیا ئاسمانی ناوچە ئارامەکانی سوریا بەڕووی فڕۆکەکانی ئەمریکا دادەخات

باسک نێت: ئاژانسی ھەواڵی روسیا بڵاویکردەوە، کە ئەکسەندەر لاڤرنتێڤی نوێنەری روسیا لەگفتوگۆکانی ئاشتی رایگەیاندووە، وڵاتەکەی ئاسمانی ناوچە ئارامەکانی سوریا بەڕووی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دادەخات. ئەکسەندەر لاڤرنتێڤی راشیگەیاندووە، جگە لەفڕۆکەکانی ئەمریکا ئاسمانی ناوچە ئارامەکانی سوریا بەڕووی فڕۆکەی ئەو وڵاتانەش دادەخرێت، کە ھاوپەیمانی ئەو وڵاتەن بۆ شەڕی داعش لەو وڵاتە. دوای گەڕانەوەی …

درێژەی بابەت

ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی بۆردومانەوە کوژراون لەوە زیاترە ئەمریکا رایگەیاندووە

باسک نێت: وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دانی نا بەکوژرانی سەدان کەسی مەدەنی ئەوەش بەھۆی بۆردومانی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی. رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، ڕاپۆرتێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا ئاشکراکراوە لەساڵی ٢٠١٤ەو بەھۆی شەڕی دژ بەداعش دەستیپێکردووە زیاتر لە٣٥٢ کەسی مەدەنی لەعێراق‌و سوریا بەھۆی ھەڵەی بۆردومانە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە کوژراون. بەپێی چاودێران، …

درێژەی بابەت

ڤیدیۆ.. کاندیدە ژنەکەی سەرۆکایەتی فەرەنسا ھێلکەباران دەکرێت

باسک نێت: مارین لۆپانی ژنە کاندیدی سەرۆکایەتی فەرەنسا لەحیزبی “بەرەی نیشتمانی” ھێلەکەباران کرا، ئەوەش دوای ئەوەی سەردانی ناوچەیەکی باکووری رۆژئاوای فەرەنسای کرد. ھێلکەبارانکردنی لۆپان لەشاری دۆل دی بەریتانی فەرنسا بوو، کە بۆ مەبەستی بانگەشەی ھەڵبژاردن سەردانی ئەو شارەی کردبوو، بەڵام تووشی ئەو رووداوە بوو. لەم گرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت، کاتێک کاندیدە …

درێژەی بابەت

ھاوپەیمانەکانی ئەسەد: ھێرشەکەی ئەمەریکا بۆ سەر سوریا ھێڵە سورەکانی بەزاند

باسک نێت: ناوەندی سەرکردایەتی ھاوبەشی ڕوسیا، ئێران و ھاوپەیمانی کۆمەڵە چەکدارەکانی پشتیوانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد رایدەگەیەنن، ھێرشەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بنکە ئاسمانییەکەی سوریا “ھێڵە سورەکانی بەزاندووە” و وەڵامی ھەر ھێرشێکی نوێی لەو جۆرە دەدەنەوە. رۆژی ھەینی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەک وەڵامێک بۆ ھێرشی کیمیایی بۆ سەر ھاوڵاتیانی پارێزگای …

درێژەی بابەت

ڕوسیا سیستەمی بەرگری مووشەکی دەداتە سوریا

باسک نێت: حکومەتی مۆسکۆ رایگەیاند چەکی دژەفڕۆکە دەداتە سوپای سوریا بۆ ئەوەی وەک خۆپارێزییەک بەکاری بێنێت دژی ھەر ھێرشێکی ئاسمانی کە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائلەوە بکرێتەسەری. ئاژانسی دەنگوباسی سبوتنیک ئاشکرایکرد، روسیا سیستمی بەرگریی پێشکەوتووی ئێس ٤٠٠ و ئێس ٣٠٠ دەداتە سوپای سوریا. ئەم پێشھاتەیش دوای ھێرشە مووشەکیەکەی ئەمریکا دێت بۆ …

درێژەی بابەت

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانێکی بۆ مۆسکۆ ھەڵدەوەشێنیتەوە

باسک نێت: وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو سەردانەی بڕیاربوو رۆژی ١٠ی ئەم مانگە بۆ مۆسکۆی پایتەختی روسیا ئەنجامیبدات ھەڵوەشاندووەتەوە، ئەوەش بەھۆی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا. بۆریس جۆنسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، ھەرچەندە بڕیاربوو رۆژی ١٠ی ئەم مانگە سەردانی مۆسکۆ بکات، بەڵام بەھۆی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا …

درێژەی بابەت