لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێم، دزەیی روونیكردەوە هەر لە ساتی یەكەمی رووداوەكەوە بە وردی بەدواداچوونیان بۆ كردووه و نیگەرانی خۆیان لەبارەی رووداوەكەوە دەردەبڕن.
ناوبراو جەختیكردوەتەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام لەگەڵ لایەنە بەرپرسەكان لە توركیا لە پەیوەندیدایە و هەموو هەوڵێك دەدات و هاوكار دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانییان بۆ هەرێمی كوردستان.
شەوی چوارشەممە (١٠ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٨)، لە كەناراوەكانی شاری ئیزمیری توركیا و لەكاتی هەوڵی پەڕینەوەیان بۆ یۆنان، جارێكی دیكە نوقمبوونی بەلەمێك هاوڵاتییانی هەرێمی ڕاچڵەكاند، چونكە لەو شەوەدا یەختێك كە ٣٥ كۆچبەری تێدابووە، نوقمبوو.
ئاری جەلال سەرپەرشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێم ئاشكرایكرد، لە كۆی ئەو ٣٥ پەنابەرەی كە ١٦یان كورد بوون و دانیشتووی پارێزگای دهۆك بوون، تەنها تەرمی چوار پەنابەر دۆزراوەتەوە.
