گەورەترين كۆمپانیای دروست كردنی رۆبۆت دادەمەزرێت

گرووپی ئەی بی بی ، سویسرى دروستكردنى ئامێری ئەندازیاری پرۆژەیەكی نوێیان ڕایگەیاند بۆ دامەزراندنی كارگەیەكی نوێ لە شەنەگهای  چین و دروستكردنی ئامێری ڕۆبۆت بەتێچوونی (150) ملیۆن دۆلار، چین لەدوای ئەمریكا دووەم گەورە بازاڕی گرووپی (ئەی بی بی) یە له سه ر ئاستى جيهان.

سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكە (ئۆڵریچ سپیسۆڤەر) لە بڵاوكراوەیكدا پرۆژەكەی ڕاگەیاندو لەمبارەیەوە ووتی، شەنگەهای بۆتە ناوەندێكی زیندوی بەڕێوبەرایەتی تەكەنەلۆجیای پێشكەوتوو بۆ گرووپی (ئەی بی بی) و جیهان.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی كرێی كاری مرۆڤ، چین لەهەوڵدایە بۆ فراوانكردنی توانای كرداری و بەكارهێنانی ڕۆبۆت.

گروپی (ئەی بی بی) ووتی : هەر یەك لە سێ‌ لەو ئامێرانەی لە ساڵی (2017) لەسەر ئاستی جیهان فرۆشراون، چین گەورە كڕیاری بوەو نزیكەی (138) هەزار ئامێری كڕیوە.

هەروەها كۆمپانیاكە ووتی : كارگە نوێكەی لەسەر ڕووبەری (23) كیلۆمەتر دووجا دادەمەزرێت، پرۆگرامی پێشكەوتوو بەكاردێنێت، ڕێگە بە مرۆڤ و ئامێرە ڕۆبۆتەكان دەدات پیێكەوە ڕۆژانە كار بكەن و ئەركی دروستكردنی پارچەی وورد جێبەجێكەن بۆ دروستكردنی ئامێری ڕۆبۆت.

ووتیشی : ئامێرەكانی (ئەی بی بی) ئەركی جۆراوجۆری هەیە لەوانە دروستكردنی ئۆتۆمۆبێل و كۆكردنەوەی ئامێری ئەلیكترۆنی بۆ دروستكردنی ڕۆبۆت بۆ ژمارەیەك لە پیشەسازییەكان لە كۆمپانیاكەی شەنگەهای.

ش.ك

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *