به‌هۆی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن ئۆپیكه‌وه، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌نه‌وه‌ی تۆماركرد.
ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 12-12-2018، بڵاویكرده‌وه به‌هۆی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن ئۆپیكه‌وه، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌نه‌وه‌ی تۆماركرد.
راشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆش نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برنت له بازاڕه‌كانی جیهان 66 سه‌نت به‌رزبووه‌و گه‌یشته 60.86 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 57 سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشته 52.22 دۆلار.