gشەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانی بەسرە روویدا

ماڵپەڕی ڕاشا تووده‌ی بڵاویكردەوە، له‌ میانه‌ی به‌ڕێوه‌ چوونی خۆپیشاندان له‌ پارێزگای به‌سره‌ له‌ باشووری عێراق له‌ ڕۆژی هه‌ینی، شه‌ڕ و پێکدادان له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ عێراقیه‌کان ساز بوو.

به‌ سه‌دان که‌سی عێراقی جارێکی دیکه‌ به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی له‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێکاری و دۆخی خراپی خۆیان و به‌ هۆی بێ به‌ڵێن بوونی ده‌وڵه‌ت ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان.

ئه‌وان بینای ئه‌نجومی پارێزگای به‌سره‌یان گه‌ماڕۆ دا و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ ناچار بوون له‌ ناو بیناکه‌دا بمێننه‌وه‌.

هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراقیش به‌ره‌ خۆپیشانده‌ران ته‌قه‌یان کرد و به‌م هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ خه‌ڵک بریندار بوون.

هێزه‌ عێراقییه‌کان به‌ سوود بردن له‌ ته‌قه‌ و گازه‌ی فرمێسک ڕێژ هه‌وڵیان دا خۆپیشانده‌ران دوور بخه‌نه‌وه‌.

پێشتریش خۆپیشاندانی به‌رفراوان له‌ به‌سره‌ له‌ دژی دۆخی دانیشتوانی ئه‌م شاره‌ به‌ڕێوه‌ چبوو.

بابەتی دواتر

كەسوكاری شەهیدانی جینۆسایدی هەڵەبجە لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە كەسوكاری شەهیدان لە بارەی دابەشكردنی مووچەوە ئاگادار دەكاتەوە. بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *