به‌غدا مه‌رجی هه‌یه‌ بۆ هه‌رێم له هاوتاكردنى موچە ى زیندانیانی سیاسی و شەهیدان ئەنفاولكراوان

بەڕێوەبەری كاروباری زیندانیانی سیاسی لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفاولكراوان ئەحمەد مام رەسوڵ راگەیاند: دوای واژۆكردنی كۆنووسی لیژنەكەمان بۆ هاوتاكردنی موچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و كەمئەندامانی سەرنگەر لە بەغدا، كۆنوسەكەمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران هەرێم كردووە تاوەكو پەلە بكات لە گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەتی ناوەندی و بودجەكەی لە بودجەی ٢٠١٩ جێبكرێتەوە.

وتیشی: دوای ئەوەی حكومەتی عیراق بڕیاریدا لەسەر هاوتاكردنی مینحەو ئیمتیازاتەكانی شەهیدان و زیاندانیانی سیاسی و كەمئەندانمانی سەنگەر، دەبێت حكومەتی هەرێمیش یاساو رێنماییەكانی هەموار بكاتەوەو بیگونجێنێت لەگەڵ یاساو رێنماییەكانی حكومەتی ناوەندی، بەڵام پێش ئەوەی بەغدا بڕیارەكە دەربكات، ئێمە هەوڵدەدەین ئەو كارە بكەین و وەزارەتی شەهیدان و دارایی بۆ ئەو مەبەستە لیژنەی تایبەتیان پێكهناوەو كاری لەسەر دەكەن.
ش.ك

بابەتی دواتر

كەسوكاری شەهیدانی جینۆسایدی هەڵەبجە لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە كەسوكاری شەهیدان لە بارەی دابەشكردنی مووچەوە ئاگادار دەكاتەوە. بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *