‌پۆلیسی سلێمانی: تەقە کەرێکمان دەستگیرکرد

پۆلیسی سلێمانی راگه‌یاند، شه‌وی رابردوو توانیاویانه‌ یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ ته‌قه‌یان له‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی بنكه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كربوو.

پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: “شەوی رابردوو هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا كەسێكیان دەستگیركرد كە تۆمەتبارە بەتەقەكردن لە مەفرەزەیەكی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد”.

راشیگه‌یاندووه‌: لە چەند رۆژی رابردوودا چەند تۆمەتبارێك تەقەیان لە مەفرەزەیەكی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد لەنزیك بنكەی ناوبراوكرد و هەڵاتن، دوای لێكۆڵینەوەكانی هێزەكانی پۆلیس و بەدواداچوون توانرا شەوی رابردوو لەگەڕەكی وڵوبە لەشاری سلێمانی یەكێك لەو تۆمەتبارانە بەناوی (ك، أ، ع) بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 229 لە یاسای سزادانی عیراقی دەستگیربكرێت.

ئه‌وه‌شی وتووه‌، لە ئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی داوەر بەندەو گەڕان و بەدواداچوون بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارانی تری تایبەت بەم رووداوە بەردەوامه‌.

بابەتی دواتر

كەسوكاری شەهیدانی جینۆسایدی هەڵەبجە لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە كەسوكاری شەهیدان لە بارەی دابەشكردنی مووچەوە ئاگادار دەكاتەوە. بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *