رێژه‌ی خۆتۆماركردنی كورد له‌ بایۆمه‌تری راگەیاندرا

جاسم محەمەد جەعفەر،پەرلەمانتارى عێراقی، رایگەیاند: هاووڵاتیانی کورد لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو خۆیان لەسیستمی بایۆمەتری هەڵبژاردن تۆمارکردووە.
جاسم محەمەد جەعفەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، له‌ لیستی ده‌وله‌تی یاسا رایگەیاند: بەشداری کورد لەسیستمی بایۆمەتری دەنگدان، 90% تێپەڕاندووە، لەکاتێکدا بەشداری تورکمان نەگەیشتوەتە 30%.

هه ر له و با ره يه وه کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندوه : لە هەڵبژاردنه كانى داهاتوودا بە سیستمی ئەلیکترۆنی دەنگەکان جیادەکرێنەوە و هاووڵاتیانیش دەبێت بيشتر لە سیستمی بایۆمەتری ناویان خويان تۆمارکرابێت و کارتی تایبەت بە دەنگدانیان بۆ كرابيت تا بتوانن به شدار بن و هەر هاووڵاتییەکیش ناوی خوى لەسیستمەکەدا تومار نه كردبيت يان ناوى نەبێت ناتوانێت بەشداری دەنگدان بکات و بى به ش ده بيت له و مافه.
ش.ك

بابەتی دواتر

كەسوكاری شەهیدانی جینۆسایدی هەڵەبجە لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە كەسوكاری شەهیدان لە بارەی دابەشكردنی مووچەوە ئاگادار دەكاتەوە. بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *