جارێکی تر هەڵبژاردن لە کوردستان
سه رباز خوشنا
هەڵبژاردن ئەو پرۆسە دیموکراسی و مەدەنی و شارستانیەیە کە خەڵک بە ویستی خۆی قەوارەیەک دیاری دەکات و هەڵدەبژێرێت، کەچی ئەم هەڵبژاردنە جگە لە هەڵخەڵەتاندنی خەڵکی شتێکی نوێ و تازەگەری تێدا نەبوو بەڵکو دەرکەوت کە حیزبەکانی دەسەڵات و هاوپەیمانی تایبەتی خۆی چۆن ئەم سیستەمەیان هاک کرد بۆ دەسەڵاتی خۆیان و زیادکردنی ڕێژەی دەنگەکانی خۆیان و قەوارەکەیان و یاری کردنی دەنگی خەڵک بە ویستی خۆیان.
بۆیە پێویستە لە سەر لایەنە سیاسیەکان ئەمە پرۆسە پڕ لە دزی و خەوش و خۆڵە قبوڵ نەکەن دەنگەکان لە پارێزگاکان یەکلا بکرێتەوە بە کردنەوەی سندوقەکان و ژماردنی دەنگەکان چونکە دەرکەوتووە لە ناو سندوقەکان دەنگی هەندێ لایەن نەخوێندراوەتەوە و یاخود بۆ لایەنی تر زیاد کراوە، وە ئەگەر بێت و ئەم سندوقانە لە هەرێمی کوردستان سەرژمێر نەکرێنەوە، ئەوە بە دڵنیاییەوە هیچ سوودێکی نابێت کاتێک لە سنوری هەر پارێزگایەک بڕواتە دەرەوە و پێویستە خۆپیشاندانی هەموو لایەنە سیاسیەکان بکرێت لە هەموو کوردستان.
ش.ك