ده‌زگاى ئاسایشی نیشتیمانی دانی ناوە بەوەی کە ئامێرەکانی ئەژمارکردنی دەنگی ئەلیکترۆنی پیشێلكارییان تیاکراوە

تورهان مفتی، لە پەرلەمان باسی لەوەکرد، کە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنێکی بۆ لێکۆڵینەوە لە پرۆسەی هەڵبژاردن گرێداوە.

سەرۆکی ده‌زگاى ئاسایشی نیشتیمانی و سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی نەزاهە ئامادەی كۆبوونه‌وه‌كه‌ى حكومه‌ت بوون.

تورهان مفتی، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، لە دانیشتنەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا سەرۆکی ده‌زگاى ئاسایشی نیشتیمانی دانی ناوە بەوەی کە ئامێرەکانی ئەژمارکردنی دەنگی ئەلیکترۆنی پیشێلكارییان تیاکراوەو زۆر ئاسان بووە هاک کردنیان، چونکە هەموو ئامێرەکان لە هەموو عێراقدا یەک پاسۆردیان هەبووە.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ سێ شەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان نرخی دراوه‌ جیهانیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ 100 دۆلاری ئەمریکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *