وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌: فه‌یسبووك و ئینستاگرام له‌ هه‌رێمى كوردستان راده‌گیرێت

بڕیاری راگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندی لە عیراق کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و وته‌بێژی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێمیش رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌.

ئومێد محه‌مه‌د عه‌لی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم راگه‌یاند: هێڵەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندی له‌ عیراق راگیران كه‌ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌: بڕیاری راگرتنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت كاتییه‌ و به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی عیراقه‌وه‌یه‌، له‌ ئێستاشدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا له‌ په‌یوه‌ندیدان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هێله‌كانی ئینته‌رنێت بكه‌ونه‌وه‌ كار.

بەگوێرەی زانیارییەكان لەسەر داوای حكومەتی عیراق، تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك و تویتەر و ئینستانگرام  لە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەیەكی كاتی راگیراوە په‌یوەندی بە خۆپیشاندانەكانه‌وه‌ هەیە.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *