هاوپەیمانیی فەتح: دوورخستنەوەی فەیاز لە لایەن عەبادییەوە نایاساییە

هاوپەیمانیی فەتح، عەبادی بەوە تۆمەتبار كرد كە بەپێی بەرژەوەندی كەسی مامەڵە لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان دەكات و مانەوەی بەرپرسان لە پۆستەكانیان بۆ سەپاندنی بەدەست هێنانەوەی ویلایەتی دووەم دەسەپێنێ.

هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەكەیدا رایگەیاند: “دەركردنی بڕیاری دوورخستنەوەی فالح فەیاز لە سەرۆكایەتی دەستەی حەشدی شەعبی، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی دەستپێشخەرییێكی ترسناكە بۆ تێكەڵ كردنی حەشدی شەعبی و دەزگا ئەمنییەكان لە نێو ململانێ سیاسییەكان و كێشە كەسییەكان”.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: بەهیچ شێوەیێک جێگای قبووڵ كردن نییە سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر و سەرۆكی ماوە بەسەرچوو بڕیاری دوورخستنەوەی بەرپرسێكی ئەمنی باڵا دەربكات كە سەرپەرشتی گرنگترین دەزگای ئەمنی دەكات، چوونكە پێیوایە ویلایەتی دووەمی عەبادی هیچ بەرژەوەندیێكی تێدانییە، ئەمەش نیشانەیێكی نوێیە لەسەر ئەوەی عەبادی وایلێهاتوە بەپێی بەرژەوەندی خۆی مامەڵە لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان و دەزگاكانی دیكەی دەوڵەت دەكات و ویلایەتی دووەمی كردوەتە مەرجی مانەوەی بەرپرسان لە پۆستەكانیان.

دەشڵێت، ئەم بڕیارانە بەپێی دەستوور نایاسایین، بەو پێیەی فالح فەیاز ئەو پۆستانە بەڕێوەدەبات كە پلەی وەزیریان هەیە و هاوشێوەی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆن، هەروەها ئەو رێكارانەش بڕیاری كەسین و رەوشی ئەمنی ئاڵۆزتر دەكەن.

هاوکات نووسینگەی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: بڕیاری دووخستنەوەی فالح فەیاز لە پۆستەكەی كارتی دانووستاندنەكانی هاوپەیمانی نەسر لاواز دەكات.

هەروەها هیشام رووكابی، بەڕێوەبەری نووسینگەی نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە تویتێكیدا گوتی : “دوورخستنەوەی فالح فەیاز لە پۆستە حكومییەكانی رەنگدانەوەی پێچیەوانەی لەسەر نەسر دەبێت، هەروەها كارتی دانووستاندنەكانی نەسر لە چوارچێوەی دانووستاندنەكانی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو لاواز دەكات.

رۆژی پێنجشەممە 30-8-2018، حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاری دوورخستنەوەی فالح فەیازی لە پۆستە حكومییەكانی دەركرد.

لە كانوونی دووەمی 2011 فالح فەیاز لەلایەن نووری مالیكی سەرۆكوەزیرانی پێشوو بە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی دامەزرێندرا.

بابەتی دواتر

لەکونگرەکەی ئەنقەرە بەڕێز ڕابەری گشتی ووتارێکی پێشکەش کرد

لەکونگرەکەی ئەنقەرە بەڕێز ڕابەری گشتی ووتارێکی پێشکەش کرد لەکۆبوونەوەی دوای نیوەڕۆی يەكەم ڕۆژی کۆنگرەی نێودەوڵەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *